هاوپەیمانی ئیسلامی و عەلمانی كێشە بۆ جەهەپە دروست دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

دیاریكردنی كورسی پەرلەمانی لەچوارچێوەی لیستی پارتی گەلی كۆماری بۆ پارتە راستڕەوەكان كە یەشێكیان لە ژێر چەتری پارتی دادوگەشەپێدان جیابووینەوە، بنكەیەكی جەماوەری موحافیزكاریان دژ بە بە پارتی جەهەپە ترسی دروستبوونی كاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێژەی دەنگدانی ئەو پارتە دروست كردووە.

لە چوارچێوەی جەهەپە (72) كاندیدی پارتی سەعادەت و ئایندە و ئایندە و دیڤا و پارتی دیموكرات بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئەگەریش هەیە لە كۆی ئەو ژمارەیە (30) كورسی بەدەست بهێنن.

سەعدوڵا ئەرگین، وەزیری پێشووی دادی توركیا كە ئێستا یاریدەری عەلی باباجان، سەرۆكی دیڤا پارتە  ناوی لە لیستی كاندیدانی  جەهەپەیە لە بازنەی ئەنقەرە، جگە لەوەش ئەو لیستەی پارتی گەلی كۆماری سەلما سەیلكین ئۆن، سكرتێری پێشووی ئامینە ئەردۆغان، خێزانی ئەردۆغانیشی تێدایە كە لە ویلایەتی دینزلی خۆی كاندید كردووە، یەكێكە لە كەسە دیارەكانی پارتی ئایندە، ئەوەش بۆیەكەم جارە لە مێژووی ئەو پارتە كەسانێكی راستڕەو خۆیان لەو پارتە كاندید بكەن و بەو تێكەڵەیە هەوڵی چوونە پەرلەمان بدەن، هەروەك ئەو لیستە چەندین كەسایەتی راستڕەو و موحافیزكاری تێدایە، كە پێشتر ئەندامی پارتی دادوگەشەپێدان بوونە. 

دیاریكردنی كورسی پەرلەمانی لەچوارچێوەی لیستی جەهەپە بۆ پارت و كەسایەتییەكانی پێشوو كە لەگەڵ ئاكپارتی بوونە، تووڕەیەكی گەورەی لەلای بنكەی جەماوەری ئەو پارتە ئەتاتوركیە دروستكردووە، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر رێژەی دەنگدانی ئەو پارتە لە پەرلەمانی توركیا هەبێت.
لەدوای بڵاوبوونەوەی لیستی كاندیدەكان ئیسماعیل سایماز، رۆژنامەنووسی نزیك لە ئاكپارتی رایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنەكان دوو پارت لە پەرلەمان دەبن، كە پارتی دادوگەشەپێدان و پارتی دادوگەشەپێدانی پێشوو، كە لەچوارچێوەی جەهەپە بەشداری هەڵبژاردنیان كردووە.

سایماز ئاماژە بەوەش دەكات ئەو پشكانەی جەهەپە دیاریكردووە، لەگەڵ مێژووی هەندێك كاندید دەبێتە هۆی كاردانەوەی بنكەی جەماوەری ئەو پارتە، بۆیە بەدوور نازاندرێت دەنگدەرانی ئەو پارتە دەنگ بە پارتی كرێكاران و پارتی وڵات، یاخود چەپی سەوز بدەن، ئەو رۆژنامەنووسە لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەو قسانەی سەرەوە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر، بڵاویكردەوە دەستی لە كەناڵی هالك تیڤی سەر بە پارتی گەلی كۆماری كێشایەوە.

فاتیح ئەڵتایلی، رۆژنامەنووسیش دەڵێت، “كاتێك لیستەكانی هەڵبژاردن دەبینم مایەی پێكەینینە، چونكە جەهەپە بووە بە ئاكپارتی نوێ."


سەعدوڵا ئەرگین ئەتاتوركییەكان لە چانكایە تووڕە دەكات

نوورای بارشاران، رۆژنامەنووس ئاشكرای كرد جەهەپە داوای لە دیڤا پارت كردووە كەسێكی تری لە جێگەی سەعدوڵا ئەرگین كاندید بكەن. 

لەلایەكی ترەوەی ئیسماعیل دۆكاڵ رۆژنامەنووسی نزیك لە جەهەپە لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنی گوتی، كاردانەوەی توند لای دەنگدەرانی ئەو پارتە هەیە، لە داهاتووش جەهەپە رێژەی دەنگدەكانی خۆی لە چانكاریە لە ئەنقەرە دەبینێت چەند كەمە، كە لە مێژوویی خۆی شتی لەو جۆرەی نەدیووە.
مەسعووم تۆكر، وەزیری پێشووی كاروباری توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە بەشێكی زۆری دەنگدەرانی ئەو پارتە تووڕەن، لە داهاتووش رادەگەیێنن، دەنگ بە لیستی پارتی گەلی كۆماری بۆ پەرلەمان نادەن.

كوبڕا پار، نووسەری تورك دەڵێت، هەنگاوی كاندیدكردنی چەند كەسێكی پارتە بچووكەكان لە چوارچێوەی جەهەپە كاریگەری نەرێنی لەسەر پارتەكەی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ دەبێت، بەتایبەت لەسەر ژمارەی ئەو كورسیانەی جەهەپە لە هاوپەیمانی میللەت بەدەستی دەهێنن.

لیستەكان سوودیان نابێت، مووسا بێت یا عیسا


كوبڕا پار ئاماژە بە كاردانەوەی توندی ناو جەهەپە دەكات و هۆیەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە كاندیدكردنی ئەرگین و سیلكین ئۆن لەو لیستە هۆی سەركین، لەگەڵ ئەو لیستانە موسا بێت یا عیسا سوودیان نابێت.
لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، ئەو دەنگدەرانەی جەهەپە لە سەرۆكایەتی پاڵپشتی كلیچدار ئۆغلۆ دەكەن، بەڵام دەنگ بە پارتەكەی نادەن كە ئەندامانی پێشووی ئاكپارتی تێدایە، دەنگەكانیان بۆ پارتی وڵات و كرێكاران دەڕوات.

پێشتر دەنگدەرانی ئۆپۆزسیۆن  بەهۆی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تۆمەتیان ئاڕاستە دەكرد، بەڵام ئێستا دەنگدەرانی جەهەپە دەنگ بە پارتی كرێكاران دەدەن، بەوەش دەتوانێت ژمارەیەكی زیاتر كورسی لە پەرلەمان بەدەست بهێنێت.
ئەو نووسەرە پێی وایە، پارتەكانی سەعادەت و دیڤا و ئایندە دەبنە جێگرەوەی ئەو موحافزكارە نوێیانەی نیگەرانبوون و لە ئاكپارتی دووركەوتبوونەوە بەڵام بەهۆی ئەو سێ پارتە نایانتوانی هاوپەیمانییەكی نوێ پێكبهێنن، ئێستا زۆر زەحمەتە بتوانن دەنگدەرانی موحافیزكار رازی بكەن دەنگ بە پارتەكانیان بكەن كە پشكی جەهەپەی تێدایە.

كوبڕا پار جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەو دۆخەدا رێژەی دەنگی پارتی گەلی كۆماری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی دادەبەزێت، چونكە زۆربەی ئەو ناوانەی نەچوونە ناو لیستی پارتی گەلی كۆماری دەبێتە هۆكاری سەرزەنشتكردنی ئەو ستراتیژیە، بەڵكو لەبری ئەو ناوانە پارتە موحافیزكارەكان چوونە لیستەكەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی دەنگدەكان دەبێت.
سەبارەت بە پارتی رەفاهی نوێش بە سەرۆكایەتی فاتیح ئەربەكان كوبرا پار پێی وایە، هەرچەندە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی جمهوورە، بەڵام هەنگاوێكی زۆر حەكیمانەی گرتەبەر كە بڕیاری داوە بە ناو و دروشمی تایبەت بە لیستەكەی بچێتە هەڵبژاردنی پەرلەمانی،  هەروەك راشیگەیاندووە لەدوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت لە رەخنەگرتن لە حكومەتی توركیا، لەسەر ئەم بنەمایە ئەو چینە دەنگدەرە موحافیزكارەی لە ئەردۆغان نیگەرانن دەنگ لە بەرژەوەندی پارتی رەفاهی نوێ دەدەن.
مەحموود ئەوڤەر، نووسەری تورك ئاماژە بەوە دەكات هەریەك لە جەمال ئەنگین یۆرت، گوتەبێژی پارتی سەعادەت و بیرۆل ئایدن و سەلیم تمورجی، سەركردەی پێشووی ئاكپارتی و یاریدەری سەرۆكی دیڤا پارت، نامیق تان، دیپلۆماتكاری پێشوو، كە لە لیستی ئیسەنبۆڵن نیگەرانی لای ئەتاتوركییەكانی ناو جەهەپە درووستكردووە. 

ئەندامێكی جەهەپە بەو نووسەرە توركەی راگەیاندووە، لە لیستەكان بە دوای ئەتاتوركەكان گەڕاین، بەڵام نەماندۆزیەوە، بۆیە پێی وایە پارتی گەلی كۆماری ماجی قوورسی ئەو هاوپەیمانییە دەدات، كە بەهۆی سیاسیە راستڕەوەكان تووشی بووە، لە پاڵ ئەوەش لە رێگەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەدەپە مۆركی شەرعییەتی بە پارتی كرێكاران داوە، بۆیەش بەشێك لە دەنگدەرانی دەنگ بە پارتی وڵات، یاخود پارتی كرێكارانی توركی دەدەن.
سەبارەت بە پارتی ئایندە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد داود ئۆغلۆ و دیڤاپارت، بەسەرۆكایەتی عەلی باباجان ئەوانە لەژێر باڵی ئاكپارتی دەرچوونە و هاتۆنەتە پاڵ ئەو مێزە شەش كەسییەكە كە جەهەپە سەرۆكایەتی دەكات. 

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین