ئەردۆغان هەوڵەكانی بۆ فراوانكردنی هاوپەیمانی گەل دەستپێكرد
نوچەنێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
زەكەریا یابیش ئۆغلۆ، سەرۆكی هودا پارت، كە پارتێكی ئیسلامی كوردییە، رایگەیاند، ناچنە ناو كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان، بەڵكو پاڵپشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەكەن، ئەردۆغان بەردەوامە لە بەهێزكردنی پێگەی هاوپەیمانیەكەی، چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاند، پارتی رەفاهی نوێ و پارتی یەكێتی و پارتی رێگەی راست و پارتی چەپی دیموكراسی چوونە پاڵ هاوپەیمانی پارتی فەرمانڕەوا.
لەو چوارچێوەیە رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە مستەفا دیچی، سەرۆكی یەكێتی پارتی باڵا كرد، سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن، ئەو چوار پارتە لەگەڵ پارتی دادوگەشەپێدان لە رێككەوتن نزیك بوونەنەوە.
سەرۆكی هودا پارت رایگەیاند، لە میانەی ئەو راوێژانەی كردوومانە، بڕیارمان دا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەنگ رەجەب تەیب ئەردۆغان بدەین و كاندیدمان نەبێت.
لە لایەكی ترەوە بن عەلی یەڵدریم، جێگری سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان لەگەڵ فاتیح ئەربەكان كوڕی كەسایەتی سیاسی ناسراوی توركیا نەجمەدین ئەربەكان كۆبووەوە.
لەدوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند، ئاكپارتی بانگهێشتی پارتی رەفاهی نوێی كرد بۆ ناو هاوپەیمانییەكە، لە ئەنجامدا گەیشنە رێككەوتن.
دەنگی كورد لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ لە نێوان (10 بۆ 14%) دەبێت، ئۆپۆزسیۆن هەوڵدەدان لە رێگەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئەو دەنگە بەدەست بهێنێت، پێشتریش ئەو پارتە رایگەیاندووە، كە پاڵپشتی كاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەكەن، ئاكپارتیش هەوڵدەدات لە رێگەی گفتوگۆ لەگەڵ هودا پار كە زۆرینەی كورد موحافیزكارە بۆخۆی راكێشێت.
لەچوارچێوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەردۆغان لە وتارەكەی شێوازی بەڕێوەچوونی كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی دیاری كرد، بڕیاری داوە بەهۆی كارەساتی بوومەلەرزەكەی مانگی رابردوو كەرنەڤاڵەكان بەبێ مۆسیقا و ئاهەنگ و گۆرانی بەڕێوە بچێت، بانگەشەكان دەتەنیا دیدار دەبێت لەگەڵ هاووڵاتیان.
جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، هاوپەیمانی جمهور زۆر بە هەستیاری هەڵبژاردنەكان بەڕێوە دەچن، رەچاوی قوربانیانی كارەساتی (11) ویلایەت دەكات، نەك وەك هاوپەیمانی گەل، هێشتا (40) رۆژ بەسەر ئەو كارەساتە تێنەپەڕی بوو ئاهەنگیان دەگێڕا، هیچ مۆسیقایەك نابێت، بەڵكو دیداری رووبەڕوو دەبێت و شرۆڤەكردنی پڕۆژە و دەستكەوتەكان دەبێت.
لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، پێویستە كارەكان بەشێوەكی باش لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بەڕێوە بچن، بۆ ئەوەی بگەن بە زۆرترین كەس و بەدەستهێنانی زۆرترین خۆشەویستیان، چونكە ئەگەر وانەبێت وڵات و خەڵك تووشی كارەساتێكی گەورە دەبنەوە.
سەرچاوە: خەلیج جەدید
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment