هه‌ده‌په‌ داوا له‌ كليچدارئۆغڵو ده‌كات له‌گه‌ڵيان كۆبێته‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت

مەدحەت سه‌نجار، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ سه‌باره‌ت به‌دياريكردنى كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو بۆ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى له‌لايه‌ن شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن رايگه‌ياند، پيرۆزبايى له‌ كانديدبوونى به‌رێز كليچدارئۆغڵو ده‌كه‌ين و خێربداته‌وه‌، چاوه‌روانى به‌رێزيانين له‌گه‌ڵمان كۆبێته‌وه‌.

سێشه‌ممه‌ (حه‌وتى/ئازار/2023) ماڵپه‌رى (بيرگون) بڵاويكرده‌وه‌، دوای دياريكردنى كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ وه‌ك كانديدى سه‌رۆكايه‌تى و ركابه‌رى ئه‌ردۆغان، مەدحەت سنجار رايگه‌ياند، له‌كۆتاى ئه‌م پرۆسه‌يه‌دا ئايا كانديد ديارى ده‌كه‌ين ياخود نا ئه‌مه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان و هێزه‌ هاوپه‌يمانه‌كانمان ئه‌نجامى ده‌ده‌ين ئه‌و كات بريارده‌ده‌ين، كانديدبوونى كليچدارئۆغڵو خێربداته‌وه‌ چاوه‌روانى ئه‌و ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كۆببێته‌وه‌.

لەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، ئه‌مه‌ش بۆ وا زۆر به‌ڕوونى ده‌يڵێم، هه‌ربۆخۆشى له‌سه‌ره‌تا و كۆتايش ئه‌وه‌مان راگه‌ياندبوو ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسيۆن كانديدێكى هاوبه‌ش ديارى بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و كانديده‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ئه‌نجامبدات بتوانين له‌سه‌ر بنه‌ماكان بگه‌ينه‌ كۆده‌نگييه‌ك، ئه‌و كات ئێمه‌ش  پشتگيرى ده‌كه‌ين، چونكە ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان ڕوونه‌ ئه‌گه‌رنا كانديدى خۆمان دياريده‌كه‌ين.

هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئامانجى ئێمه‌ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى و ئازادييه، به‌تايبه‌تيش ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماكات قسه‌بكه‌ين ئه‌مه‌ مامه‌ڵه‌كردن نييه‌، ئايا سه‌رۆكايه‌تى له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌ك ده‌وه‌ستێت، ئايا پرۆسه‌كه‌ چۆن به‌رێوه ‌ده‌بردرێت له‌م ماوه‌دا ئايا چ شتێك پێويسته‌ به‌خێرايى ئه‌نجام بدرێت ئه‌م گفتوگۆيانه‌ له‌ به‌رنامه‌ى ئێمه‌دا نييه،‌ پرسى سه‌ره‌كى ئێمه‌ گه‌يشتن به‌ رێككه‌وتنێك بۆ گۆرانكارى ديموكراسى ئه‌مه‌ش ئيراده‌يى زۆرينه‌ى ميلله‌تى توركيايه‌.

له‌لايه‌كى تر سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌ په‌يامێكى له‌ تويته‌ر رايگه‌ياند، پيرۆزبايى له‌ كانديدبوونى كليچدارئۆغڵو ده‌كه‌م ئێمه‌ له‌باره‌گاكه‌ماندا چاوه‌رێى ده‌كه‌ين بۆ گفتوگۆو كۆبوونه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین