وەزیری بەرگری توركیا هۆكاری بەشدارینەكردنی سوپا رزگاركردنی لێقەومانان ئاشكرا دەكات تورکیە

نوچەنێت

خەڵوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ى لە بەشدارینەكردی سوپای توركیا لە رزگاركردنى لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ دەگیرێت رايگه‌ياند، ئێوه‌ له‌ له‌ دووره‌وه‌ ره‌خنه ‌ده‌گرن، ئايا كێ سنووره‌كانمان ده‌پارێزى، ئه‌ى له‌ سووريا كێ ده‌مێنێته‌وه‌ ئايا سووريا چۆڵكه‌ين ياخود عێراقى چۆڵكه‌ين؟.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (28/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه وەزیری بەرگری توركیا رايگه‌ياند،  زۆر قسه‌كراوه‌ كه‌ ئايا بۆچى سه‌ربازه‌كان دره‌نگ هاتوون؟ سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ره‌خنانه‌ش له‌وه‌ دروست بووه‌، له ‌بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ساڵى (1999) ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ كه‌ به‌شداريان له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردوو وه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئێستا كه‌‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن چه‌نده‌؟ ئايا ساڵى (1999) له‌ كوێ ساڵى (2023) له‌كوێ ئه‌و لێكچواندنە زۆر هه‌ڵه‌يه‌.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، هه‌مووكه‌س ده‌زانى ئه‌و كێشانه‌ى ئه‌وكاتى چى بوو، سه‌بازانى سوپاى توركيا و خێزانه‌كانيان و ستافه‌كانيان له‌ ژێر بوومه‌له‌رزه‌ مابوون، هێزى سه‌ربازى ياساى تايبه‌تى خۆى هه‌يه‌ له‌پاش ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارييه‌كان زانيارى وه‌رگرتن ده‌ستيان به‌جووله‌ كرد خۆشم تايبه‌ت په‌يوه‌نديم به‌ فه‌رمانده‌ى سوپاى دوو كرد كه‌ پشتگيرى و هاوكارى له‌ پارێزگاكان بكه‌ن.

ئاكار ئاماژەی بەوەشكرد، هه‌م هێزه‌ فه‌رمانده‌ى (164) كيلۆمه‌ترى وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، له‌ (911) كيلۆمه‌تر له‌ سنوورى سووريا و (384) كيلۆمه‌تر له‌ سنوورى عێراق و (417) كيلۆمه‌تر له‌ سنوورى ئێران هه‌یە، له‌كۆى (40) هه‌زار سه‌رباز (22) هه‌زاريان له‌ سوپاى دووه‌.

وەزیری بەگری توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، له ‌دووره‌وه‌ دانيشتوون فرمان ده‌كه‌ن، بەڵام به‌ فرمانى ئێوه‌ نابێت،  ئامانجى كوێره‌كان كه ‌نايانه‌وێت ببين جياوازه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجى كه‌ڕه‌كان كه‌ نايانه‌وێت بيبيستن، ئه‌وه‌ى چاوه‌روان ده‌كه‌ين وه‌كو وڵاتێك ئه‌و ئازاره‌ى به‌سه‌رمان دا هاتووه‌ ده‌بێت رێز له‌ سه‌ربازه‌كان و سوپاكانمان بگرين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین