شاندی سەربازی توركیا و رووسیا و سووریا كۆدەبنەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (پێنجی/شوبات/2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو كۆبوونەوەی شاندی تەكنیكی لە بواری بەرگری و هەواڵگری ئەنجام دەدەن.
سەبارەت بە وردەكارییەكان وەزیری بەرگری توركیا هیچ زیانیارییەكی لەسەر كات و شوێنی ئەو كۆبوونەوە ئاشكرا نەكردووە.
لەلایەكی ترەوە، مخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوە رایگەیاند، لەسەر ئەو بابەتە مامەڵە لەگەڵ كۆبوونەوەی وەزارەتەكان دەكەین، لەگەڵ شاندی سووریا و ئێرانیش گفتوگۆمان كردووە، هەروەها لە باڵیۆزخەنەكان لەگەڵ هاوبەشە توركەكان لە پەیوەندیداین، ئەو كارەش بەردەوام دەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەكی كۆتایی دیار نییە.
دەربارەی رێكاری راوێژكاری لەسەر ئاستی شارەزایانی سەربازی هەر سێ وڵات، بۆگدانۆف روونیكردەوە لەدوای كۆبوونی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، وەزیرانی هەرسێ وڵات رێككەوتوون لە مانگی شوباتی ئەمساڵ كۆببنەوە.
لە كۆتایی ساڵی رابردوو وەزارەتی بەرگری توركیا و سووریا بە نێوەندگیری رووسیا بۆ یەكەمجار لە رووسیا كۆبوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment