تورکیا دوایین دەرفەت بە سوید و فینلەندا دەدات شیکاری

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

ئيبراهيم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به‌ ئەندامبوونى سويد و فينلەندا له‌ ناتۆ رايگه‌ياند، "له‌ گشت كۆبوونه‌وه‌كاندا ئه‌وەمان گوتووه‌ هه‌ركاتێك ئه‌م دوو وڵاته‌ هه‌نگاوى ئه‌رێنى بنێن ئێمه‌ وه‌ك توركيا ئه‌وان بێ وه‌ڵام نايهێڵينه‌وه‌، ئەگە‌ر ئەوانە نەبنە پەناگەی پەکەکە،‌ ئێمه‌ پشتگيرى له‌ فراوانکردنى ناتۆ ده‌كه‌ين، به‌ڵام پێويسته‌ سه‌ره‌تا نيگه‌رانيه‌كانى توركيا نه‌هێڵن و كۆتايى به‌ تيرهاوكارییەكانیان  بهێنن."

لە میانى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕى میدیایی (CNN)ـى توركى، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا دەڵێت، "بە تەواوى پشتگيرى له‌ بنه‌ماى فراوانكردنى ناتۆ ده‌كه‌ين، وه‌ك ده‌زانن ساڵى رابردوو سويد ده‌ستوورى وڵاتەکەى هەموارکردوە  راشيانگه‌ياند، بۆ ئه‌وه‌ى دەستکارى ياساى نوێى دژه‌ تيرۆر بکەن پێويستيان بە کاتە و دەبێت‌ تاوه‌كو مانگى حوزه‌يران چاوه‌رێ بین، له‌لايه‌كي تر داواده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ى لوتكه‌ى ناتۆ ببه‌سترێت له‌ مانگى ته‌مووز ئه‌م وڵاتانه‌ ببنه‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ، بۆیە هەرکاتێ سويد یاسا هەموارکراوەکانى خستە بوارى جێبەجێکردن، تورکیا به‌پێى ئه‌م هه‌نگاوەکانى سوید،‌ دووباره‌ سه‌يرى برياره‌كانى ده‌كاتەوە‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ فينلەندا كێشه‌يه‌كى وامان بۆ دروست نه‌بووه‌." 

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەى بەوەکرد بوو، ئه‌گه‌ر سويد و فينلەندا هه‌نگاوى ئه‌رێنى بنێن ئێمه‌ بێ وه‌ڵاميان ناهێڵينه‌وه‌، ئەمە وەڵامى ئێمە بۆ سويد و فينلەندا.

ئيبراهيم كاڵن پەیوەست بە کێشەکانیان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە گوتیشى، ده‌بێت ئەوان نيگه‌رانيه‌كانى ئێمه‌ نه‌هێڵن و هه‌نگاوى ئه‌رێنى بنێنن، ئه‌گه‌ر‌ وانه‌كه‌ن ئه‌و كات گفتوگۆكان دەوەستێ و پرۆسه‌كه‌ به‌ره‌وپێش ناچێت، له‌وانه‌شە‌ له‌ هه‌فته‌كانى داهاتوو کۆبوونەوەمان له‌گه‌ڵيان هه‌بێت و ڕوونكردنه‌وه‌ى زياتر بده‌ين، له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم له‌ گفتوگۆدام دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ين، ئینجا‌ بريارده‌ده‌ين.

سەبارەت وەرگرتنى فڕۆکەى (ئێف 16) لە ئەمەریکا، کاڵن ڕایگەیاند، "ئێمه‌ فڕۆكه‌ى ئێف 16 وه‌ك به‌ديڵێك سه‌يرده‌كه‌ين بۆ به‌هێزكردنى هێزى ئاسمانى خۆمان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا مه‌رج بۆ ئێمه‌ دابنێت، ئه‌وكات بێلايه‌نى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌وكات زياتر په‌ره‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژياى نوێى خۆمان ده‌ده‌ين، له‌و كۆتاييانه‌دا توانيومانه‌ پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ له‌ فڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى به‌ده‌ست بێنين، ئه‌م ده‌رفه‌ت و توانايە ده‌توانێت توركيا بگه‌ينێته‌ داهاتوويه‌كى پێشكه‌وتوو تر. 

لە بەشێكی تری چەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمه‌ به‌رده‌وامين لە پاراستنى سنوره‌كانمان و ئاسايشى نه‌‌ته‌وه‌ى خۆمان به‌ توانا و هێزى خۆمان. ئه‌مه‌ش په‌يوه‌سته‌ به‌وه‌ى ئايا چ مه‌رجێك بۆ ئێمه‌ داده‌نێن و ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌رنامه‌ى فرۆكه‌ى (ئێف 16) كۆتايی پێبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ كۆنگرێس كێشه‌ى بۆ دروستبوو، ئه‌و كات به‌پێى بارودۆخه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كه‌ين.

گوتەبێژى سەرۆکایەتى تورکیا، دەربارەى کۆبوونەوەکانى تورکیا و سووریا ئاشکراى كرد، كە ڕەنگە‌ له‌ ناوەڕاستى ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه ئەنجام بدەین،‌ به‌ڵام هێشتا دیار نييه‌ ئايا له‌ چ شوێنێك و به‌روارێك كۆده‌بينه‌وه‌.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن تورك

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین