ئه‌ردۆغان وەڵامی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان دەداتەوە
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن بۆ دووباره كانديدبوونى خۆى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا گوتى، "ئێستا شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن چ ده‌ڵێن؟ ده‌ڵێن نابێته كانديد، سه‌ره‌ڕاى ئێوه‌ش ميلله‌ته‌كه‌مان هه‌م كانديديان ده‌بێت و هه‌م دهيكهنه سه‌رۆك كۆمار."
بەپێی ڕاپۆرتێکى ماڵپه‌رى (بيرگون)ى توركى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌و گفتوگۆيانه‌ى كراوه كه ناتوانێت خۆى بۆ جارى سێيه‌م كانديد بكات گوتى، "گه‌نجه‌كان من له ياد مه‌كه‌ن منيش ئاشقى ئێوه‌م، ئێمه وه‌ك گه‌نجێك به‌رگه‌ى سه‌دان ساڵه‌ى ماندويهتى ميلله‌ته‌كه‌مان ده‌گرين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين له ژيان بمێنينه‌وه و هه‌ندێك كات زۆرێك له هاورێكانمان له ده‌ستداوه چ له ڕووى جه‌سته‌ى يان ده‌روونى، سوپاس بۆخودا ئێمه هه‌موو سهختيهكانمان تێپه‌راند و كه توانيمان خزمه‌تى ميلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ين ئەو كاتانەی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى شاره‌وانى و سه‌رۆك وه‌زيران بووم."
سه‌رۆكى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، "ئێستا شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن چ ده‌ڵێن؟ ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت ناتوانێت ببێته سه‌رۆكى شارهوانيش. به‌ڵام هه‌ر ميلله‌ته‌كه‌مان بوو منى كرده سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته. ئێستاش ئه‌وان ده‌ڵێن ناتوانێت ببێته‌وه كانديد، سه‌ره‌راى ئێوه‌ش ميلله‌ته‌كه‌مان هه‌م كانديدى ده‌بێت و هه‌م دهيكهنه سه‌رۆك كۆمار، بابزانين ئه‌وان چه‌ند كيلۆن."
شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن، كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان له (26)ى كانوونى دووه‌م ئه‌نجامدا، كۆبوونه‌وه‌كه نزيكه‌ى (10) كاتژمێرى خاياند و شه‌ش پارته‌كه به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبهشيان بڵاوكرده‌وه و جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ناتوانێت خۆى بۆ جارى سێيه‌م كانديد بكاته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مساڵى توركيا.
پێشتر ئه‌ردۆغان بە گاڵتەوە بە شەش پارتەکە دەکات و دەڵێت، "بابزانين چه‌ند كيلۆن" هەروەها گوتیشى، "توركيا حكومه‌تێك به‌رێوه‌ى ده‌بات كه به‌بێ ياسايى و نائارامى و جوله ده‌كات و له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا به‌پێى بڕگه‌كانى ده‌ستوور و ياسا ڕێكخراون بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ربوارێك دا هيچ گومانێك نه‌مێنێت و تا ئه‌و كاته‌ش په‌رله‌مان بريارى نوێكردنه‌وه نه‌دات ناكرێ ئه‌ردۆغان كانديد بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئايار كه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها راگه‌ياندنى كانديدبوونى سه‌رۆك كۆمار بۆ جارى سێيه‌م به پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور، ده‌بێته لاپهرهيهكى ره‌ش بۆ مێژووى ديموكراسيمان. ئێمه ده‌يخه‌ينه پێش ڕاى گشتى كه ئه‌م قسه‌و باسانه قوبوڵ ناكه‌ين كه ده‌ستوور پشتگوێ ده‌خات."
لە بەرامبەردا كه‌ماڵ كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په له بهرهرنامهيهكدا رايگه‌ياند، "كانديدى هاوبه‌شى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى توركيا له (13)ى شوبات راده‌گه‌يه‌نين."
سه‌رۆكى جه‌هه‌په سه‌باره‌ت به كانديد بوونى خۆى بۆ سه‌رۆكايه‌تى توركيا گوتى، "هه‌موو پارتێك بە شێوه‌يه‌كى سروشتى ده‌يه‌وێت سه‌رۆكى پارته‌كه‌ى وه‌ك كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ببينێت، سه‌ركرده‌كانى جه‌هه‌په‌ش ده‌يانه‌وێت سه‌رۆكى پارته‌كه‌يان ببێته كانديدى سه‌رۆكايه‌تى و به‌ڵام ئه‌وه‌ى راسته ده‌بێت شه‌ش سه‌ركرده‌ى ئپۆزسيۆن دابنيشن و به‌هاوبه‌شى بريار له‌سه‌ر كانديدى هاوبه‌ش بده‌ن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment