هه‌ده‌په داواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌كپارتى بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ڕه‌تكرده‌وه
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
ئه‌مرۆ ساروهان ئۆلهچ، جێگرى سه‌رۆكى هه‌ده‌په له راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، "بەهۆى دۆسيه‌ى داخستنى پارته‌كه‌مان و گه‌مارۆدانى كاتى و بڵۆككردنى هه‌ژمارى بانگى توركيا بريارمانداوه له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتى كۆنهبيينهوه كه ده‌يانه‌وێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى باڵاپۆشى لەگەڵمان رێككەون."
ماڵپه‌رى (بى بى سى) له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به ناكۆكيه‌كانى نێوان هه‌ده‌په و ئه‌كپارتى ئەوەی خسته‌ڕوو، له‌م هه‌فته‌يه‌دا ئه‌كپارتى برياريدا سه‌ردانى حزبه‌كانى ئۆپۆزسيۆن بكات بۆ پێشنيارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور سەبارەت بە باڵاپۆشى، ئه‌مرۆ ئيداره‌ى ئه‌كپارتى داواى گفتوگۆی له هه‌ده‌په كرد.
له‌پاش ئه‌وه‌ى داوەكەی ئه‌كپارتى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ههموواركردنهوهى ده‌ستوور له‌لايه‌ن هه‌ده‌په‌وه ڕه‌تكرايه‌وه، ئۆزله‌م زه‌نگين، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كپارتى له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "هه‌ده‌په بارودۆخه‌كه‌ى گۆڕى بۆ مادده‌يه‌كى سياسى."
هه‌روه‌ها ئۆزله‌م زه‌نگين، له‌پاش ئه‌و بريارهى هه‌ده‌په رايده‌گه‌يه‌نێت، "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه بۆ گه‌لى توركيا زۆر گرينگه" هه‌روه‌ها پێشيوايه ده‌نگده‌رانى هه‌ده‌په گرينگى به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كپارتى سه‌باره‌ت به پرسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى باڵاپۆشى ده‌ڵێت، "له توركيا برسى بالاپۆشى برسێكه بۆ هه‌موو ژنان بێئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به پارتێكى سياسيه‌وه هه‌بێت به‌ڵكو برسێكه په‌يوه‌ندى به پياوانيشهوه هه‌يه. من پێم وايه زۆر گرينگه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ بكرێت، به‌ڵام هه‌ده‌په كرديه ماده‌يه‌كى سياسى و پێموايه بريارى ئه‌وان ئاوابوو هه‌ڵبژاردنى خۆيانه."
ئۆزله‌م زه‌نگين ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، "له‌م هه‌فته‌يه‌دا په‌يوه‌نديم به هه‌موو جێگرانى پارته‌كانى ئۆپۆزسيۆن كردووه بۆ كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به پرسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى باڵا پۆشى ته‌نيا له‌لايه‌ن هه‌ده‌په‌وه ئه‌م پێشنيارهمان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها پێشتر پۆستى په‌رله‌مانى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په لابردران به‌ڵام دادگاى ده‌ستوور له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ده‌په بريارى دا ، ئێمه وه‌ك تاك و دامه‌زراوه له توركيا پێكه‌وه ده‌ژين ده‌بێت پابه‌ند بين به برياره دادوه‌رييه‌كان كاتێك برياره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى وان نييه ئه‌وان رتيدهكهنهوه."
هه‌روه‌ها ئۆزگور ئۆزێل، جێگرى سه‌رۆكى جه‌هه‌په، له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به بريارى هه‌ده‌په بۆ دياريكردنى كانديدى سه‌رۆكايه‌تى رايگه‌ياند، "ئه‌مه بارودۆخێكى زۆر تێگه‌يشتووه و ئه‌گه‌ر سه‌يرى هێزى هه‌ده‌په بكه‌ين بيرمان ده‌خاته‌وه كه تواناى حزبێك پيشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى بگێرێت بۆ كانديده‌كه‌ى خۆيان. پێويسته كانديدێك ديارى بكه‌ن و تواناى خۆيان باس بكه‌ن بۆ ئه‌و كانديدانه‌ى هه‌ڵيان ده‌بژێرێت و ئێمه بێزارنهكات له كاتى ديارى كردنى كانديدى خۆمان."
ئۆزێل راشيگه‌ياند، "ئێمه رێز له هه‌ده‌په ده‌گرين ئه‌وان هاوپه‌يمانييه‌كى تريان هه‌يه و له‌گه‌ڵ پارته‌كانى باڵى چه‌پ هاوپهيمانييان پێكهێنا، ئه‌مه‌ش به‌قه‌باره‌ى ئه‌و هاوپه‌يمانييه لاى ئێمه به نرخه و هاوپه‌يمانييه‌كه ده‌بێت بهگرينگييهوه سه‌يرى بكه‌ين."
سەرچاوە: بی بی سی تورك
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment