چاوش‌ئۆغڵو: ئه‌مه‌ريكا دژى هه‌نگاوى ئاساييكردنه‌وه‌ى نێوان توركيا و سووريايه
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "له بهرنامهماندايه وه‌كو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ناوەڕاستی ئەم مانگە له‌گه‌ڵ سووريا كۆبينهوه، هه‌روه‌ها رژێمى سووريا ده‌يانه‌وێت هاوكاريمان بكه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئاوارەكان."
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، به‌شداريكرد له مه‌راسيمى ده‌ستبه‌كاربوونى سيلڤا سه‌رۆكى نوێى به‌رازيل، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ سووريا رايگه‌ياند،"له نيوه‌ى مانگى ئەم مانگە وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا كۆده‌بينه‌وه، بۆ شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه چاوه‌روان ده‌كرێت له مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا كۆببينه‌وه، بەڵام تاوەكوو ئێستادا كاته‌كه‌ى دياريكراوى نەكراوە، هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆيانه‌ى له‌گه‌ڵيان ده‌كه‌ين پێويسته ئه‌نجامى باشى هه‌بێت."
چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكاش رايگه‌ياند، "ئێمه له هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا تێگهيشتين كه پێشوازى له نزيكبوونه‌وه‌ى توركيا و سووريا ناكه‌ن و دژى ئاساييكردنه‌وه‌ى بارودۆخهكهيه، هه‌روه‌ها هيچ زانييارييهكمان پێنه‌گه‌يشتووه، ئه‌مه‌ريكا له ئێمه‌شى نهپرسييوه ئايا ئێوه بۆچى له‌گه‌ڵ سووريا كۆده‌بنه‌وه ياخود چ شتێك روويداوه هيچ پرسيارێكى لهمشێوهيه له ئێمه نه‌كراوه، به‌ڵام له‌مه‌ش تێده‌گه‌ين كه ئه‌وان دژى ئاسايبوونهوهيهكى له‌م شێوه‌ن."
لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بينيمان. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه‌ريكاش ئه‌مه ببينێت چه‌نده‌ها ساڵه ئه‌و سياسه‌تانه‌ى له سووريا په‌يره‌و ده‌كرێت هيچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه. پێويسته كۆتايى به‌م شه‌ڕه‌ى ناوخۆييه بهێنرێت و به‌بێ ئۆپۆزسيۆن ناتوانرێت ئاساييكرنهوهو دانوستان بكرێت ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌كى گفتوگۆكانه."
وەزیری دەرەوەی توركیا بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە سووریا و هەوڵەدات سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە بگێڕێتەوە، سەبارەت بە بیركردنەوەی خۆیان دەڵێت، "ئێمه وابيردهكهينهوه ڕاسته‌خۆ كاريگه‌ريمان ده‌بێت له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كانى نێوان ئۆپۆزسيۆن و كۆميته‌ى ده‌ستوورى رژێم."
چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مۆسكۆ راشيگه‌ياند، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌زيرى به‌رگرى له مۆسكۆ باس له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و په‌كه‌كه و هه‌موو رێكخراوه‌كان كراوه ، ئێمه له پێشتريش رامانگه‌ياندووه به‌هاوبه‌شى دژى تيرۆر ده‌جه‌نگين چونكه ئه‌م رێكخراوانه بۆ هه‌ردوو وڵات مه‌ترسى و دوژمنن."
سه‌باره‌ت به ئه‌مه‌ريكا له سووريا رايگه‌ياند، "هيچ كاتێك ئه‌مه‌ريكا پێشنيارێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى يه‌په‌گه نه‌بووه و نه‌هاتۆته لاى ئێمه، بۆیە پێويست ناكات بێتيش هه‌ر بۆخۆشى له ساڵى 2019 دا رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا هه‌بووه هه‌روه‌ها به‌ياننامه‌ى هاوبه‌شمان هه‌بووه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان به‌سه كه ئه‌ركه‌كانى خۆيان جێبه‌جێبكه‌ن."
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا رووسيا كاتێكى دياريكردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه، ئه‌مه كۆبوونه‌وه‌ى يه‌ك رۆژه يان كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كجاره‌كى نييه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى جياواز ئه‌نجام ده‌درێت ناتوانرێت به‌يه‌كجارى هه‌موو كاره‌كان بكرێت برياره‌كان له‌سه‌ر سووريا له كۆبوونه‌وه‌كانى سێقۆڵى ده‌درێت و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى متمانه و هاوكارى له‌سه‌ر پرسه هه‌ستياره‌كان ده‌كه‌ين."
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوشئۆغلۆ بەدووری دەزانێت بەم نزیكانە ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا كۆبنەوە سەبارەت بەو پرسە جەختی لەسەر ئەوەكردەوە "بۆ من ڕاست نييه پێشبينييهكى له‌م جۆره بكه‌م. له كۆتاييدا سه‌رۆكه‌كه‌مان بريار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌دا." هه‌روه‌ها چاوش‌ئۆغڵو ده‌ڵێت، سه‌رۆكى توركيا سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێت، "ديالۆكهكان سه‌بر سه‌بر ده‌بێت. سه‌ره‌تا هه‌واڵگرى و وه‌زيرى به‌رگرى پاشان وه‌زيرى ده‌ره‌وه پاشان سه‌ركرده‌كان كۆده‌بنه‌وه با سه‌ره‌تا يه‌كتر ببينن ئه‌وكات ئه‌مه ههڵدهسهنگێنين."
سەرچاوە: cnnturk
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment