سوریا مەرج پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا ئاساییدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مەیادە عەلی، پەرلەمانتاری سوریا رایگەیاند، "حكومەتی وڵاتەی بەمەرجی كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی توركیا لە هەموو خاكی وڵاتەكەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە ئاسایی دەكاتەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (نۆرس پرێس) بڵاوی كردەوە مەیادە عەلی رایگەیاند، "ئەو هەوڵانەی توركیا بۆ نزیكبوونەوە لە حكومەتی سووریا بەرەوەی لە پێناو ستراتیژیەتی سیاسەتی دەرەوە بێت، لەپێناو بەدەستهێنانی پاڵپشتی ناوەخۆییە، ئەوەش بەشێكی پەیوەندی بەوەیە كە ئۆپۆزسیۆنی حكومەتی توركیا بەڵێنی گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی سووریا و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتەكەمان داوە، بەڵام ئەردۆغان هەوڵدەدات پێش هەڵبژاردن ئەوە بكات بە دەستكەوت."
ئەو پەرلەمانتارەی سووریا ئاماژەی بەوەش كرد، ستراتیژیەتی ئەردۆغان یاریكردنە لە نێوان رووسیا و ئەمەریكا، هەنگاوی نزیكبوونەوەی لە سووریا و راگرتنی هاوكاری بۆ گرووپە سوورییەكان، تەنیا نزیكبوونەوەیەكە لە هاوپەیمانی رووسیا، هەنگاوێكی ترە لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمەریكا.
سەبارەت بە لێدوانەكانی سەرۆكی توركیا مەیادە ئاماژەی بەوە كرد، " ئەو لێدوانانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ تاقیكردنەوەی حكومەتی سووریایە."
بەگوێرەی قسەكانی ئەو پەرلەمانتارەی سووریا هەوڵەكانی ئەنقەرە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دیمەشق هەوڵێكە بۆ نزیكبوونەوەی لە وڵاتانی عەرەبی و دووبارە پەیڕەوكردنەوەی ستراتیژیەتی سفكردنەوەی كێشەكانە.

لەدوای رووداوەكانی (2011)ی سووریا حكومەتی توركیا بە تەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دیمەشق لەسەر ئاستی باڵا پچڕا، لە ماوەی رابردوو چەند جارێك رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دیمەشق كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین