رووسیا پێشوازی لە پێشنیارێكی ئەردۆغان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "رووسیا گەشەبینە بەو بیرۆكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری بۆ كۆبوونەوەی سەرۆكی رووسیا و توركیا و سووریا."

ئەمڕۆ هەینی (16/كانوونی دووەم/2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا راگیەیاند، “پێشنیارەكەی سەرۆكی توركیا زۆر ئەرێنییە، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دۆستە سوورییەكانمان دەستپێكردووە."

بۆگدانۆڤ ئاماژەی بەوەش كرد، كاتێك ئەردۆغان ئەو بیرۆكەی بە ڤلادیمێر پۆتین راگەیاندووە، سەرۆكی رووسیا دەستبەجێ پێشوازی لەو بیرۆكە كردووە.

پێشتر مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "توركیا ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كاری هاوبەش لەگەڵ حكومەتی سووریا بكات، ئەوەش لە پێناو پڕۆسەی سیاسی و گەڕانەوەی ئاوارەكانی سووریایە بۆ زێدی خۆیان."

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرایشی كرد، دەزگا هەواڵگرییەكانی توركیا و سووریا ماوەیەكە لە پەیوەندیدان."

ئەو هەوڵانەی توركیا لەكاتێدایە چەند جارێك حكومەتی سووریا بەهۆی داگیركردنی بەشێكی خاكی سووریا لایەن توركیا و پاڵپشتی بەشێكی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، رەتیكردۆتەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە ئاساییبكاتەوە و داوا دەكات سوپای توركیا لەو ناوچانە بكشێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە سەرۆكی رووسیا كردووە كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی لەنێوان سەرۆكی توركیا و رووسیا و سووریا رێكبخات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین