مەزڵووم عەبدی داوایەكی رووسیا رەت دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەلیكسەندەر چایكۆ، فەرماندەی هێزەكانی رووسیا لە سووریا دوای لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە هێزەكانیان (30) كلیۆمەتر لە سنووری توركیا بكشێننەوە، بەڵام داواكەی رەتكراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە فەرماندەی سوپای رووسیا لە سووریا داوای لە مەزڵووم عەبدی كردووە بۆ كەمكردنەوەی فشارەكانی توكیا هێزەكانی سووریای دیموكرات (30) كیلۆمەتر لە سنووری توركیا دووربكەونەوە، بەڵام مەزڵووم عەبدی ئەو داوایەی رووسیای رەتكردۆتەوە.

سەبارەت بەو داوایەی رووسیا ریاز دەڕار، هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات رایگەیاند، "مۆسكۆ بەردەوام فشار دەكات بۆ ئەوەی سوود لەو ململانێیە وەربگرێت، چونكە هەموو لایەك دەزانین، رووسیا و ئێران لەگەڵ توركیا لە ئەستانە هەماهەنگن، ئامانجی سەرەكیشیان گێرانەوەی دەسەڵاتی سووریایە بۆ ئەو ناوچانە." 

ئەو بەرپرسەی هەسەدە ئاماژەی بەوە كرد رووسیا هەمان رۆڵی ساڵی (2018) دەبینێت، كە زنجیریەك رێككەوتنی كرد، رێككەوتنەكان بووە هۆی فراوانبوونی ناوچەكانی سوپای سووریا، رووسیا بیر لە دروستكردنی فرقەی پێنجەم دەكات، ئەوەش زۆر بەڕوونی دیارە، رووسیا دەیەوێت كۆمپانیاكانی بۆ وەبەرهێنانی نەوت بهێنێتە ئەو ناوچانە."

لە بەشێكی تری قسەكان ریاز دەڕار دەڵێت، "سەبارەت بە نەوت ئەو كارە زۆر قورسە، چونكە هەڵوێستەكان لەنێوان هەسەدە و رووسیا زۆر لێكردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو رێگە جاڕسكردنەی مۆسكۆیە، بەڵام لەپێناو راگرتنی ئەو جەنگە بەرژەوەندیی ئەوەیە نزیك بوونەوە هەیە، ئەو نزیكبوونەوەش بەبێ رەزامەندی ئەمەریكا نایەتەدی چونكە هەسەدە لە ئەمەریكا نزیكترە، ئەوەشی بۆ واشنتن گرنگە ئاسایشی وزەیە، نایەوێت كەس تێیدا سوودمەند بێت، بەتایبەت ئێران و سووریا."

رووسیا و ئەمەریكا رۆڵی سەرەكیان لە سووریا هەیە، لە ئۆپراسیۆنەكانی رابردووی توركیاش هەردوو وڵات لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات و توركیا  لە پەیوەندی دابوون، بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی توركیا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین