ئایا رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد کۆدەبنەوە؟
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
بوسەینە شه‌عبان، ڕاوێژكارى تايبه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا سەبارەت بە كۆبوونه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕايگه‌ياند، "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى لەم بارەیەوە بڵاوكراوەته‌وه ته‌نيا هه‌واڵى ميدياكانه هيچ شتێكى فه‌رمى نييه."
لەدوای دیداری سه‌رۆك كۆمارى توركيا لەگەڵ عبدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆكى ميسر لە ڕاگەیاندنەکاندا وا بڵاوکرایەوە كه ئەردۆغان له‌گه‌ڵ به‌شار كۆبوونەوەیەك ئه‌نجام ده‌دات.
سەبارەت بە کۆبوونەوەى سەرۆکى تورکیا و سووریا، بوسهينا شه‌عبان، لە لێدوانێکدا بۆ كەناڵی سورياى هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌ى سەرۆکى توركيا و سوورياى ڕه‌تكرده‌وه و دەشڵێت، "ئه‌م هه‌واڵانه بۆ مەرامى هه‌ڵبژاردن بڵاودەکرێنەوە، هەروەها بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتانى تر به‌شدار بن، ئەمەیش وه‌كو هێڵى به‌رگرى به‌كارى ده‌هێنن، يانيش ئه‌م هه‌واڵانه بۆ به‌مه‌به‌ستى فشار خستنه سه‌ر وڵاتانبڵاودهكهنهوه."
بوسەینە، ئاماژە بەوە دەكات، "مانگێكه گوێبيستى ئه‌م هه‌واڵانه چه‌ند ده‌بیستين، بەڵام هه‌واڵه‌كان تەنیا له ميدياكانى توركيا هه‌يه به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به ڕاستييه‌وه نييه، تا ئێستا شتێكی فەرمی لە ئارادا نییە."
هه‌روه‌ها راوێژكارەكەی بەشار ئەسەد ده‌شڵێت، "ئيداره‌ى به‌شار ئه‌سه‌د متمانه‌ى به هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كانى ميدياكانى توركيا نييه."
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ى سه‌ر شه‌قامى ئيستقلال و له‌پاشان ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسيۆنێكى نوێ له‌لايه‌ن توركياوه بۆ سووريا و عێراق گوتى، "توركيا بيانوو دروستده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى ئازادى سووريا بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له خاكى سووريا و عێراق بمێنێته‌وه بەڵگە دروستده‌كات."
له‌لايه‌كى ترەوە ئه‌يمه‌ن سۆسان، سه‌رۆكى شاندى كۆمارى سووريا، دواى (19)مین كۆبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ئاستانه‌ى پايته‌ختى كازاخستان لهكۆنگرهیەكى رايگه‌ياند، "پاراستن و ئاسايشى سنوورەكانى وڵاتان به‌رپرسيارێتييه‌كى هاوبه‌شه."
هێرشەكانی توركیای بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی بە "داگيركارى" ناوى برد و گوتی، "هه‌ر وڵاتێك ئه‌مه‌ريكا يان تورك يان هه‌ر وڵاتێكى تربێت بوونيان هه‌بێت له‌نێو خاكى سووريا ئه‌مه پێشێڵكاريى نێوده‌وڵه‌تييه."
سۆسان، لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانيشى ده‌ڵێت، "بۆ به‌ده‌ستهێنانى و دڵنيابوون له ئاسايش، به رێگاى شه‌رانگێزى و هێرشكردن و داگيركارى نابێت، بەڵكوو به‌رێگاى كارى هاوبه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنرێت، هەركەسێك بيه‌وێت ئاسايش به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌مه‌ش رێگاى دروست و تۆكمه هه‌يه ئه‌نجامى بدات."
سەرچاوە: birgun
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment