توركيا و قه‌ته‌ر 11 ڕێککەوتننامە واژۆ دەکەن
نوچەنێت
وەرگێرانی: دونیا ئەحمەد
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د، ئه‌ميرى قه‌ته‌ر راگەیێندراوی هاوبه‌شى هه‌شته‌مين كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى ستراتيژى و (11) رێككه‌وتنى هاوكاریان له بواره جياجياكانى نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆكرد.
كۆبوونەوەی ميرى قه‌ته‌ر و سەرۆكی توركيا لە دۆڵمەباخچە سه‌رۆكايه‌تى هه‌شته‌هه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى ستراتيژى توركيا و قه‌ته‌ریان كرد، دوای كۆبوونەوەكە به‌شدارى رێوڕه‌سمى واژۆكردنى ڕێكه‌وتنه‌كانيان كرد.
لەپاشان فه‌خره‌دين ئاڵتون، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا و محه‌مه‌د بن ناسر بن جاسم ئالسانى، باڵيۆزى قه‌ته‌ر له ئه‌نقه‌ره، پرۆتۆكۆڵى هاوكارى له بواره‌كانى ڕاگه‌ياند و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان قه‌ته‌رو توركيايان واژۆكرد.
له‌پاش واژۆكردنى ئه‌م ڕێكه‌وتنه پرۆتۆكۆڵى هاوكارى نێوان كۆمپانياى ڕاديۆ و ته‌له‌فزيۆنى توركيا و قه‌ته‌ر واژۆكرا .
محەمەد موش وه‌زيرى بازرگانى توركيا و حه‌نان بنت محه‌مه‌د ئه‌لكوارى وه‌زيرى ته‌ندروستى گشتى قه‌ته‌ر، ده‌زگاى باوه‌ڕپێكردنى حه‌ڵالى كۆمارى توركيا و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى قه‌ته‌ر ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتن له‌به‌و‌ارى ژێرخانى كواليتى حه‌ڵاڵیان واژۆكرد.
هه‌روه‌ها له‌لايه‌ن مسته‌فا وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژياى توركيا و محه‌مه‌د بن حه‌مه‌د ئالسانى وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى قه‌ته‌ر، ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنى هاوكارى له بوارى پاراستنى مافى خاوه‌نداريه‌تى پيشه‌سازى له‌نێوان فه‌رمانگه‌ى پاتێنت و نيشانه بازرگانييه‌كانى توركيا و يه‌كه‌ى پاراستنى مافى خاوه‌ندارێتى فيكری سەربە بە قه‌ته‌ر واژۆكرا.
له‌نێوان توركيا و قه‌ته‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ده‌سه‌ڵاتى ڕێكخستنى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ردوولا له‌بوارى خزمه‌تگوزارييه‌كان و تۆره‌كانى مانگى ده‌ستكرد كه به پێى ڕێساى ڕاديۆ هاوپێچى (30 B) ڕێكده‌خرێن. له‌لايه‌ن عادل قه‌ره ئيسماعيلئۆغڵو وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى توركيا و محه‌مه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان ئالسانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر واژۆكرا.
سه‌باره‌ت به ئاسایشی خۆراك حكومه‌تى قه‌ته‌ر و توركيا ياداشتنامه‌يه‌كى لێكتێگه‌يشتنيان واژۆكرد له‌لايه‌ن وه‌هيب كريشچى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و دارستانی توركيا، جێگيرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها سولێمان سۆيلۆ و وه‌زيرى ناوخۆى توركيا و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌لسانى، ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتن له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركيا بۆ به‌رێوه‌بردنى كاره‌سات و فرياگوزارى و يارمه‌تى مرۆييه‌كانى كاره‌سات و فرياگوزارى و سندوقى گه‌شه‌پێدانى قه‌ته‌رى واژۆكرا.
هەروەها له‌بوارى كاروبارى بيناسازيى ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنيان واژۆكرد، له‌لايه‌ن موراد كوروم، وه‌زيرى كه‌ش و هه‌واى توركيا و ئه‌لسانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر واژۆكرا.
له‌پاشان هه‌ريه‌ك له مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و عه‌بدولڕه‌حمان بن حه‌مه‌د جاسم بن حه‌مه‌د ئال سانى، وه‌زيرى ڕۆسنبيرى قه‌ته‌ر، له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ئۆپه‌راسيۆن و چالاكى ناوه‌ندى ڕۆشنبيرييه‌كان رێككەوتن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر پرۆتۆكۆڵى هاوكارى نێوان دامه‌زراوه‌ى يونس ئيمرەی و مۆزه‌خانه‌كانى قه‌ته‌ريان واژۆكرد.
هه‌روه‌ها ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنى نێوان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به هاوكارى له بوارى ئه‌رشيفى ديپلۆماسی واژۆكرا.
كۆتایی رێككەوتنەكانی نێوان هەردوو وڵات راگەیێندراوی هه‌شته‌هه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى ستراتيژى واژۆكرا.
سەرچاوە: الأناضول
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment