هاوپەيمانى سێيەم دەنگ بەكام كانديدى سەرۆكايەتى دەدات؟
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
هاوپەيمانى سێيەم، بەناوى (كاركردن و ئازادى) كە لە پارتى ديموكراتى گەلان (HDP) و پارتى كرێكارانى توركيا (TİP) پارتى كار (EMEP) پارتى ئازادى كۆمەڵايەتى (TOP) بزووتنەوەى كرێكارى (EHP) يەكێتى ئەنجومەكانى سۆشياليستى پێكهاتووە، بە فەرمى بەشدارى خۆى بۆ هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو رايگەياند.
ئەو هاوپەيمانييە كە لە پارتە كوردى و چەپەكان پێكهاتوون، ئامانجيان ئەوەيە رووبەڕووى هاوپەيمانى جمهور ببنەوە و كۆتايی بە سيستەمى سەرۆكايەتى بهێنن و گرەنتى گۆڕانكارى لەسەربنەماى ماف و ئازادييە ديموكراتييەكان بكەن.
كلیچدار ئۆغلۆ بەبێ دەنگی هەدەپە سەرناكەوێت
لە بەياننامەى راگەياندنى ئەو هاوپەيمانييە هاتووە، "لەو قۆناغە سەختەى ئێستاى وڵات ئامانجمان دەستەبەركردنى ئابوورى و سياسى خێرايە، ئەو هاوپەيمانييە بۆ هەموو جەماوەرى چەوساوەيە."
لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، "پێويستە رێگە لە بەرزكردنەوەى نرخەكان بگرين و بەشێوەيەكى مرۆييانە كرێكانیان زياد بكەين و رێگە لە بەرێكردنى كرێكاران لە كارەكانیان بگرين و بەرنامەيەكى ئابوورى دابنێنين كە بتوانێت كۆتايى بە هەژارى بهێنێت."
سەبارەت بەكاریگەرییەكانی ئەو هاوپەیمانییە، چاودێرانى سياسى پێيانوايە، ئۆپۆزيسيۆن لە توركيا بەبێ هەدەپە ناتوانێت لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى سەركەوتوو بن، كە تا ئێستا هيچ كاندێكيان بۆ سەرۆكايەتى نييە.
پارتى ديموكراتى گەلان سێيەم پارتە لە پەرلەمانى توركيا، كوردانى ئەو وڵاتە پاڵپشتى دەكەن، دەسەڵاتدارانيش بە پاڵپشتى پارتى كرێكاران تۆمەتباری دەكات، هەوڵيش دەدات لە رێگەى دادگا ئەو پارتە قەدەغە بكات.
موحەرم ساريكايايە، باس لەوە دەكاتەوە، تا ئێستا شتێك هەیە، ئەویش ئەوەیە هاوپەيمانى سێيەم هيچ ناوێكى بۆ كانديدى سەرۆكايەتى نييە، بۆيە لە گەڕى يەكەم ناتواندرێت بەبێ پاڵپشتى هەدەپە كانديدى سەرۆكايەتى يەكلايى بكرێتەوە.
وەهاب جۆشكن، نووسەرى تورك دەڵێت، "ئەزموونەكانى پێشوو دەرى خستووە، هەدەپە بەربەستى بۆ بڕوا هێنان بە دەنگدەرانى لەبەردەمە، كە پێويستە دەنگ بەكێ بدات، بەڵام ئەمجارە بڕيارى داوە دەنگ بەكانديدەكانى سەرۆكايەتى نادات، ئەگەر كەمال كليچدار ئۆغلۆ خۆى كاندي دبكات لەگەڕى يەكەم هەدەپە كاندیدی خۆی راناگەیێنێـت."
سارۆهان ئۆڵۆچ، پەرلەمانتارى هەدەپە سەبارەت بە پاڵپشتى كەمال كليچدار رايگەياند، "ئێمە رێزى زۆرى كليچدار دەگرين، كانديدبوون و نەبوونى بڕيارى مێزە شەش كەسيەكەيە، ئێمە ناوى ئەو پێشناخەين، ليژنەكانى سەر بە حزب بڕيار لەسەر كانديدى سەرۆكايەتى دەكەن، تا ئێستاش گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە نەكردووە."
دەنگی هەدەپە لەناو هاوپەیمانی نوێ زۆرینەیە
دەريا كۆمۆرگۆ، رێكخەرى ناوەندى (Yöneylem) بۆ توێژينەوە زانستە كۆمەڵاتييەكان رايگەياند، "دەنگدەران ئەوەى ئۆپۆزيسيۆن لە مێزە شەش كەسيەكە پێشكەشيان كردووە قبووڵيان نييە، ئەگەر هەيە دەنگ بۆ كاندى هاوبەشى سەرۆكايەتى بدەن، بەڵام دەنگەكان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەگەر هەيە لە بەرژەوەندى هاوپەيمانى سێيەم بێت."
دەريا لەبەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "بەگوێرەى راپرسييەكان هەدەپە دەنگى كەمى نەكردووە، بۆيە ئەگەر هەيە هاوپەيمانى سێيەم رێژەى لە (12%) لە پەرلەمان بهێنێت، كاندى شەش پارتەكە بۆ سەرۆكايەتى دەنگى هاوپەيمانى سێيەم نابات، بۆيە ئەگەر هەيە كانديديان سەرنەكەوێت."
لە بەشێكى ترى قسەكان دەلێت، "پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكان هەموو هەوڵێكيان بۆ ئەوەيە يەكڕيزى و كانديدى هاوبەش بپارێزن، بۆ سەركەوتنيان پێويستيان بە دەنگى هاوپەيمانى سێيەم دەبێت، كە دەبێت لەگەڕى يەكەم سەركەوتوو بێت، چونكە ئەگەر هەڵبژاردن چووە گەڕى دووەم مەترسى لەسەر كانديدى ئۆپۆزيسيۆن دروست دەبێت."
ريها رەهاڤى ئۆغلۆ، لێكۆڵەر دەڵێت،"ئاستى كاريگەرى هاوپەيمانى نوێ ديار نييە، بۆيە واقيعى نييە باس لە كاريگەرييەكانى لە سياسەتى ناوەخۆى توركيا بكرێت، چونكە جگە لە هەدەپە پارتەكانى تر پاڵپشتى جەماوەريان كەمە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەيمانى سێيەم كانديدى تايبەتيان نييە، چاوەڕوانى بڕيارى شەش پارتەكە دەدەن بۆ كانديدى سەرۆكايەتى."
ئەو لێكۆڵەرە دەڵێت، "تا ئێستا شەش پارتەكە لەسەر كانديدێكى هاوبەش رێكنەكەوتوون، ئەوەش لەكاتێدايە پارتى گەلى كۆمارى لە هەوڵدايە كەمال كليچدار ئۆغلۆ خۆى كانديد بكات، بەڵام هەندێك لە پارتەكان تێبينيان لەسەر سەرۆكى جەهەپە هەيە."
ميراڵ ئەكشنار، سەرۆكى پارتى باشە رتى دەكاتەوە رێگە بەبەشدارى هەدەپە بدات بۆ هاوپەيمانيان و بە لايەنگرى پاڵپشتى پەكەكە تۆمەتبارييان دەكات، لەبەرانبەردا هەدەپەش ڤيتۆى لەسەر ميراڵ ئەشكنار و مەنسوور ياڤاش بۆ كانديدى سەرۆكى هەيە.
سەرچاوە: عربی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment