پارتى گەلى كۆمارى كانديدى خۆى بۆ ركابەرى ئەردۆغان دياريكرد شیکاری

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

دواى ئەوەى كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری، بڕيارى كانديدبوونى خۆى دا، هەر يەك لە مەنسوور ياڤاش، سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە و ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ پاڵپشتى خۆيان بۆى دەربڕى، ئەوەش چانسی كاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا لە ساڵی داهاتوو بەهێز كرد و دەرگای ئەركێكی قورسی بەڕووی خۆى و پارتەكەيی و لەگەڵ پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكانى هاوپەيمانى كردەوە كردەوە.

لە كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كلیچدار ئۆغلۆ رایگەیاند، "ئێستا دەمەوێت بزانم ئایا ئێوە بەڕاستی لەگەڵ منن؟ ئێستا بڕیار بدەن ئایا پێكەوە شكست دەهێنین، یاخود نا؟"، ئەو رستانە زۆر بەخێرایی پاڵپشتی مەنسوور یاڤاش و ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ بەدوا هات، كلیچدار ئۆغلۆ جەختی لەسەر خواستی خۆی بۆ ركابەری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بۆ سەرۆكایەتی كردەوە، بەڵام رێككەوتن لەسەر ناوەكەی بۆتە جێگەی مشتومڕی زۆربەی لایەنەكان جیاوازەكان، لەلایەك هەموو سەركردەكانی دەوری مێزەكە بە كاندیدكردنی كلیچدار رازی نین، ئەوەش لە كاتێدایە هێشتا گفتوگۆی كانديدكردنى یەكلانەكرایتەوە، چونكە پێشتر ناوی مەنسوور یاڤاش وەك ركابەری ئەردۆغان باس دەكرا، پێشتریش لە ساڵی (2019) ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ باس دەكرا.

بەڵام یاڤاش كە لە رێگەی تویتەرەوە لە وەڵامى سەرۆكى پارتەكەى دەڵێت، "ئێمە هەمیشە لەپێناو بەیانی و داهاتوێكی گەشتر بۆ توركیا پاڵپشتی ئێوەبووینە." بەهەمان شێوە ئیمائۆغلۆ بۆ كلیچداری نووسی، "ئێمە لەگەڵ بەرێز كلیچدار ئۆغلۆی سەرۆكمانین." پێشتریش بۆی نووسی بوو، "تۆ ئەمڕۆ سەری ئۆپۆزسیۆنی، بەیانی سەرۆكی سەری وڵاتی."

ئەو هەنگاوەی كلیچدار ئۆغلۆ و پەیامەكانی دواتری ئاماژەن بۆ ئەوەی لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆكاندیدكردن لە پارتی گەلی كۆماری داخرا، ئیسماعیل سایماز، رۆژنامەنووسی ئۆپۆزیسیۆن دەڵیت، "ئێستا كلیچدار ئۆغلۆ تاكە كاندیدە، ئەوەشی كردوویەتی پەیامێكە بۆ مێزە شەش كەسییە، كە بڕیاری لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتوو كۆبنەوە."

بڕیارە سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری لەگەڵ پارتەكانی سەر مێزە شەش كەسییەكە كۆبێتەوە، كە پارتی باشە و هەردوو پارتەكەی عەلی بابا جان و ئەحمەد داود ئۆغلۆی تێدایە.

دیداری ئەمجارە دوای شەش كۆبوونەوەی نێوان ئەو سەركردانە دێت، ئەوەش لەپێناو هەماهەنگی و پلاندانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتوو، كە بە هەڵبژاردنێكی چارەنووساز دادەندرێت، ئەردۆغان كاندیدی ئاكپارتی و پارتی نەتەوە پەرستە.

ئەو ئەركەكە بۆ قورسە؟

بە درێژایی مانگی رابردوو شەش پارتەكە نەگەیشتنە پێوەرێكی هاوبەش لەسەر ناوی كاندیدێك، بەپێچەوانەوە هەموو پارتەكان لەو خاڵە لایەك دۆشداماون، لەلایەكیش لە چوارچێوەی قبووڵكردن و رەتكردنەوەدان.

زۆربەی لێدوانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان كە لەگەڵ جەهەپە هەماهەنگن لە لێدوانەكانیان ئاماژەیان بەوە دەكردە كاندیدكردنی كلیچدار ئۆغلۆ دوورە لە راستییەوە، ئەوەش لەكاتێكدا بوو، بۆ كاندیدبوون باس لە مەنسوور یاڤاش دەكرا، بەڵام دوور لە بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی بۆ نەدرابوو.

ئاكپارتى لە ململانێ ناوخۆييەكانى جەهەبە بێهيوا بوو

مەحموود عەلووش، لێكۆڵەر لە كاروباری توركیا رایگەیاند، "لەكۆتاییدا بەدوورخستنەوەی مەنسوور یاڤاش و ئیمامئۆغلۆ، كلیچدار توانی خۆی وەك كاندیدی سەرۆكایەتی لە پارتی جەهەپە بسەپێنێت، بەڵام ئەركی قوورستر ئەوەیە بڕوا پێهێنانی هاوبەشەكانی ترە بۆ خۆ كاندیدكردنی، چونكە ناكۆیەك نێوان كلیچدار ئۆغلۆ و میراڵ كەشنار لەسەر كاندیدی هاوبەش هەبوو."

ئەو لێكۆڵەرە لە بەشێكی تری قسەكانی روونی دەكاتەوە، "كەسایەتی كلیچدار تا ئاستێك كەسایەتییەكی سەرەكییە، بەڵام پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان پێیانوایە كلیچدار ناتوانێت رووبەڕووی ئەردۆغان ببێتەوە، هەر ئەوەش بوو وایكردبوو میراڵ ئەكشنار خواستی بەلای مەنسوور یاڤاش بێت."

لە لایەكی ترەوە هیشام گۆنای، لێكۆڵەری تورك پێیوایە، "كاندیدبوونی كلیچدار كارێكی چاوەڕوانكراو بوو، هەروەك پەیامی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و ئەنقەرە ئاماژەن بۆ ئەوەی هیچ ناكۆكییەك لە ریزەكانی جەهەپە لەسەر دۆسیەی كاندیدبوونی سەرۆكی ئەو پارتە نییە."

لە بەشێكی تری قسەكانی گۆنای ئاماژەی بەوە كرد، "هەندێك پارتی چەپ تا ئێستا دەیانەوێت مەنسوور یاڤاش كاندیدی سەرۆكایەتی بێت، چونكە لە رابردوو لە پارتی نەتەوە پەرست بووە، خەڵك پاشخانە نەتەوەییەكەی دەزانن، چونكە بوونی یاڤاش لە جەهەپە ئەو پەیوەندییە نەتەوەییەی نەپچڕاوە، هەرچی ئیمامئۆغلۆیە، هەندێك كاری بووە هۆی دوورخستنەوەی لە كاندیدبوون، بۆیە پاڵپشتی كلیچدار ئۆغلۆ دەكات."

لەنێوان دوو گەڕی هەڵبژاردن

تا ئێستا بە دیاریكراوی دیار نییە پشكی شێر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بۆ كێ دەبێت، سەبارەت بە ئەنجامی راپرسییەكانیش، چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، "راپرسیەكان ئەنجامێكی روون بەدەست نادەن." ئەوەش لە كاتێكدایە هەندێك پێشبینی ئەوە دەكەن هەڵبژاردنەكان لە گەڕی یەكەم یەكلا بێتەوە، ئەوانەی تریش بەدووری دەزانن لە گەڕی یەكەم ئەو هەڵبژاردنە یەكلایی بێتەوە، بەڵكو پێویستی بە گەڕی یەكەم و دووەم هەیە.

گۆنای دەڵێت، "پارتەكەی باباجان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە تا ئێستا رێككەوتن لەسەر ناوی كاندیدێك نەكراوە، ئەوان دەزانن هەڵبژاردنی بەهێزترین كاندید ئەگەرێكە، چونكە دەكرێت ناوێك وەك موفاجەئە هەبێت، بۆیە ئەو پارتانە دەیانەوێت هەڵبژاردنەكان لەگەڕی یەكەم یەكلایی بێتەوە، چونكە ئەوان باش دەزانن پشكی ئەردۆغان لەگەڕی دووەم زیاد دەكات، هەر ئەوەشە وایكردووە، كە ناكرێت بڵێێن هەر لەبەر پاڵپشتی هەردوو سەرۆك شارەوانی، ئەو پارتانەش لەسەر كاندیدبوونی كلیچدار یەك دەنگن، گفتوگۆكان زۆربەتوندی لەسەر ئەو مێزە بەردەوامە."

سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان كلیچدار و میراڵ كەشنار، مەحموود عەلووش دەڵێت، "ناكۆكی كلیچدار ئۆغلۆ و میراڵ سەبارەت بە بەشداری پارتی دیموكراتی گەلانە بۆ بەشداری لە هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن، ئەوەش نەگەیشتنی ئۆپۆزیسیۆنی لەسەر یەك كاندید بەهێزتر كردووە."

گۆرسیل تەكین، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیستەنبۆڵ، لە هەفتەی رابردوو رایگەیاند، "ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو سەركەوتین، دەكرێت وەزارەتێك بە هەدەپە بدرێت." ئەوەش گرژیی و دابەشبوونێكی زۆری لەنێوان پارتەكان درووست كرد، لەدوای ئەو لێدوانە ئەكشنار رایگەیاند، "ئێمە لەسەر مێزێك نابین هەدەپەی لەسەر بێت."

لە لایەكی ترەوە یافوز ئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پارتی باشە لە وەڵامی تەكین رایگەیاند، "ئەوەت لەكێ داواكردووە، بە كێى دەبەخشی."

فاكتەری كات

سەبارەت بە فاكتەری كات، عەلووش دەڵێت، "بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش فاكتەری كات لە بەرژەوەندی ئۆپۆزیسیۆن نییە، چونكە نزیكەی نۆ مانگ بۆ هەڵبژاردنەكان ماوە، ئەگەریش هەیە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان هەركەسە و كاندیدێكی بۆ هەڵبژاردنەكان هەبێت، بە جۆرێك بێت بەریەك نەكەون، ئەوەش وەك میكانزمێك بۆ هەڵنەوەشانەوەی هاوپەیمانییان و وازهێنان لە كاندیكی هاوبەش، كە لە گەڕی یەكەم ئەردۆغان ناتوانێت هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی خۆی یەكلا بكاتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئۆپۆزیسیۆن لە تەنگەژەیەكی گەورەترە، تەنانەت ئەگەر لەگەڕی دووەمیش سەركەون، ناكۆكی نێوان ئەو پارتانە لەگەڕی یەكەم زیانیان لێ دەدات، بۆ گەڕی دووەم لاوازتریان دەكات."

ناگیهان ئاڵچی، نووسی تورك، رایگەیاند، "بەدەر لەوەی هەركەسێك چی دەڵێت، ئاشكرایە توركیا بەرەو ململانێی كلیچدار ئۆغلۆ و ئەردۆغان دەچێت، من لەوە دڵنیام لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو پێگەیشتنی ئەردۆغان و كلیچدار دەبینین، ئەگەر هەیە كاندیدی تریش هەبێت، من ناڵێم نەخێر، بۆ نموونە بە دڵنیاییەوە ئۆمیت ئۆزداغ كاندیدە، چاوەڕوان دەكەم موحەڕەم ئینجە و فاتیح ئەربەكانیش كاندید بن."

شەش پارتەكە دژ بە كانديد بوونى كليچدار ئۆغلۆن

پارتە سیاسیەكانی تریش دوو كاندیدیان دەبێت، "بەڵام تەوەرەی سەرەكی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو، ئەردۆغان و كلیچدار ئۆغلۆ دەبێت، هەروەك چۆن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی (2018) ململانێكان لەنێوان ئەردۆغان و ئینجە بوو."

ئەو نووسەر پێیوایە، "ئەستەمە بتواندرێت ئەوە یەكلا بكرێتەوە لە ململانێی نێوان كلیچدار و ئەردۆغان كامیان لەگەڕی یەكەم سەركەوتوو دەبن، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم، ئەوە سەركەوتن بۆ ئەردۆغانە."

ئەردۆغان پێیوایە، هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو خاڵی گۆڕانكارییە لە مێژووی ئەو وڵاتە و گەلی توركی، پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانیش لە پێش هەموویانەوە جەهەپە ئاماژە بەو خاڵە دەكات.

پارتی فەرمانڕەوش لە توركیا لە چەند مانگی داهاتوو تووشی چەند وێستگەیەك دەبێت، لەسەرووی هەموویانەوە ئابووری و قەیرانی بەهای لیرە و دۆسیەی ئاوارەكانی سووریا، ئۆپۆزیسیۆن دەیەوێت بیخاتە خشتەی بەرنامەی رووژانەی.

ئەركان كاندیمیر پەرلەمانتاری ئاكپارتی رایگەیاند، "نەخشەرێگەی دیدی ئاكپارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو، لە (28) مانگی داهاتوو ئەردۆغان لە ئەنقەرە رایدەگەیێنێت."

سەرچاوە: الحرة

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین