دادگاى فیدڕاڵى پۆستێك له‌ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌رده‌گرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق پێشبینى ده‌كات له‌ دانیشتنى سبه‌ى، دادگاى فیدڕاڵى عێراق پۆسستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى له‌ ئیحسان عبدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/ ئه‌یلوول/ 2022 باسم خه‌شان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "سبه‌ى دادگاى فیدڕاڵى بڕیار له‌سه‌ر داوایه‌ك ده‌دات كه‌ من و مسته‌فا سه‌ند پێشكه‌شمان كردووه‌ و داواى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بڕیارى راسپاردنى وه‌زیرى نه‌وتمان كردووه‌، بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى نیشتمانى".

باسم خه‌شان ده‌شڵێ، "چاوه‌ڕوانی بڕیارى دادگاى فیدڕاڵین و هیوادارین سنوورێك بۆ ئه‌و دزییه‌ بێئه‌ندازه‌یه‌ دابنرێت" ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌ 35 سكاڵا له‌ دژى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار تۆمار كراون.

جگه‌له‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وته‌، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار چه‌ند پۆستێكى ترى هه‌یه‌، له‌وانه‌ وه‌زیرى داراییه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌رۆكى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانییه‌ وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وزه‌ و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى عێراقه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین