ئەردۆغان سەردانى ئيسرائيل دەكات تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لەگەڵ كۆمەڵێك كەسايەتى جووەكانى ئەمەريكا كۆبۆوە و پێى راگەياندوون، "بڕيارم داوە بۆ بەهێزكردنەوەى پەيوەندييەكان نەهێشتنى ئاڵۆزييەكان سەردانى ئيسرائيل بكەم."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا لە پەراوێزى كۆبوونەوەكانى نەتەوە يەكگرتووەكان  لە نيۆرك لەگەڵ كۆمەڵێك سەرۆكى رێكخراوە گەورەكانى جوو لە ئەمەريكا كۆبووتەوە، لەو كۆبوونەوە ئەردۆغان لەبەردەم سەرۆكى رێكخراوەكان رايگەياندووە، "بۆ بەهێزكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئيسرائيل و توركيا و نەهێشتنى ئاڵۆزييەكان سەردانى ئيسرائيل دەكەم."لە بەشێكى ترى قسەكانى  ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كردووە، "دژايەتى سامى تاوانێكە دژ بە مرۆڤايەتى."

برياريشە لەم سەردانەى بۆ نيۆرك ئەردۆغان، لەگەڵ يائير لابيد، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل كۆبێتەوە، ئەو كۆبوونەوە دەبێتە دەستپێكردنەوەى تەواوى پەيوەندييە ديپلۆماسييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە كە ماوەى چەندين ساڵە ئاڵۆزە.

لە سەردانەى سەرۆكى توركيا بۆ نيۆرك هەوڵەدەدات پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى رۆژئاوا بەهێز بكاتەوە، لەهەمان كات پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسياش بەردەوامە كە ماوەى حەوت مانگە جەنگى لەگەڵ ئۆكراينا بەردەوامە.

سەرۆكى توركيا دەيەوێت جەخت لەسەر بەشدارى توركيا لە پڕۆسەى گەڕان بەدواى وزە لە رۆژهەڵاتى دەيارى ناوەند بكاتەوە، كە تا ئێستا ئيسرائيل و يۆنان سەرۆكايەتى دەكەن. 

لەسەرەتاى ئەمساڵ پەيوەندييەكانى توركيا و ئيسرائيل گۆڕانكارى گەورەى بەخۆيەوە بينى، لە مانگى ئادارى ئەمساڵ لە دواى (15) ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل بۆ يەكەم جار سەردانى توركياى كردوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین