هێزە بیانییەكان چۆن لە سووریا جێگەی خۆیان كردەوە؟
ئێران و هاوپەیمانەكانی
لەسەرەتای (2012) بە هاوكاری بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی ئێران سوپای پاسدارانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن رەوانەی ئەو وڵاتە كرد، ئەو هێزەی ئێران بە پاساوی رۆڵی راوێژكاری لەسەر داوای سووریا چۆتە ئەو وڵاتە، بەڵام ئەمە تەنیا پاساوە، بەڵكو سەدان چەكداری ئێرانی لە سووریا لە دژی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكان دەجەنگان.
لە پاڵ ئێرانییەكان ئەو گرووپانەی ئێران پاڵپشتی دەكرد لە ژێر سەركردایەتی حزبوڵای لوبنانی رۆڵی سەرەكانیان هەبوو، لە پاڵ ئەو گرووپانە گرووپی شیعەی ئەفغانی و شیعەی عێراق هەبوو.
گرووپە شیعەكان رووڵی سەرەكییان لە سووریا هەیە
ئەو گرووپانەی ئێران پاڵپشتیان دەكات، زۆربەیان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سووریا و سنوورەكانی عێراق بوون، لەم لاشەوە ئیسرائیل بە بەردەوامی ئەو گرووپانەی سەر بە ئێرانی دەكردە ئامانج.
هێزەكانی ئەمەریكا
ساڵی (2014) دەستوەردانی سەربازی ئەمەریكا لە سووریا لە رێگەی لێدان لە رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سێگۆشەی سووریا و عێراق دەستی پێكرد.
لەسەرەتاوە یەكەیەكی بچووكی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا لەگەڵ هێزە كوردییەكان (هێزەكانی سووریای دیموكرات) كاری دەكرد، ئەوەش بۆ دوورخستنەوەی داعش لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بوو.
لە ساڵی (2018) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا رایگەیاند، "دوای سەركەوتنمان بەسەر داعش، هێزەكانمان دەكشێنینەوە." بەڵام ئەو پلانە بەهۆی ئەوە رەخنانەی لێی گیرا كە ئێران و رووسیا شوێنی ئەمەریكا پڕدەكەنەوە پاشەكشەی لە بڕیارەكەی كرد بۆیە تا ئێستاش هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا پاڵپشتی هێزە كوردییەكان دەكەن، ئەو هێزانەی ئەمەریكا لە بنكەی تەنەف لە نزیك سنووری ئوردن و عێراق، حكومەتی سووریا وەك هێزێكی داگیركەر سەیری هێزەكانی ئەمەریكا دەكات.
سوپای توركیا
لە ساڵی (2016) سوپای توركیا چوار ئۆپراسیۆنی لە سووریا ئەنجام داوە، هێزەكانی لە باكووری ئەو وڵاتە جێگیر كردووە، پاڵپشتی ئۆپۆزیسیۆن دەكات.
ئامانجی سەرەكی توركیا رێكخراوی تیرۆرستی داعش و یەكینەكانی پاراستنی گەلە، كە بەشێكن لە هێزەكانی سووریای دیموكرات، بە پاساوی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی كرێكران، توركیا بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەزانێت.
بنكەی سەربازی رووسیا لە سووریا پێش دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەرهاری عەرەبیە
ساڵی (2017) توركیا لەگەڵ ئێران و رووسیا رێككەوت بۆ بڵاوكردنەوەی هێزەكانی لە (12) بنكە لە ناوچەی ئیدلیب لە باكووری رۆژئاوای سووریا، كە ناوچەیەكە هێزەكانی دژ بە بەشار ئەسەد كۆنتڕۆڵیان كردوو.
لە ساڵی (2018) سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی بۆ سەر عەفرین دەستپێكرد، كە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات بوو، لە ساڵی (2019) ئۆپراسیۆنێكی تری بۆ سەر سەرێ كانی و تەلئەبیەز دەست پێكرد.
لە ساڵی (2020) توركیا هەزاران سەربازی رەوانەی ناوچەی ئیدلیب كرد بۆ رێگری لە هێزەكانی سوپای سووریا بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن، بۆیە سووریا توركیا وەك هێزێكی داگیركەر سەیر دەكات.
بە درێژایی ماوەی رابردوو سووریا و توركیا لە ململانێ دا بوو، لە ماوەی رابردوو هەندێك هەنگاو هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، لە چەند رۆژی رابردوو چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاند، "لە چەند هەفتەی رابردوو هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا لەگەڵ عەلی مەملوك، سەرۆكی هەواڵگری سووریا كۆبۆتەوە." ئەوەش ئاماژەیە بۆ توانەوەی بەستەڵەكی نێوان توركیا و سووریا كە لە دووبەرەی دژ بە یەكەن."
لەدوای خۆپیشاندنەكانی ساڵی (2011) سووریا بووە گۆڕەپانی گرووپە چەكدارەكان پاشان بووە گۆڕەپانی هێزی وڵاتانی جیهانی، توركیا یەكێك لەو وڵاتانەیە چەندین بنكەی سەربازی لە سووریا هەیە.
هێزەكانی رووسیا
لە (2015) رووسیا فڕۆكەی جەنگی رەوانەی سووریا كرد و لە بنكەی ئاسمانی پارێزگای لازقیە جێگری كرد، هێرشەكانی لە بەرژەوەندی راستكردنەوەی باڵانسی هێز بەلای حكومەتی سووریا بوو.
فراوانبوونی هەبوونی رووسیا بە هەماهەنگی لەگەل ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد، ئەو كاتە یەكێتی سۆڤیەت بنەكەیەكی لە بەندەری تەڕتووسی سووریا لەسەر دەریای ناوەڕاست دروستكرد.
هێزە ئاسمانییەكانی رووسیا و هێزە وشكانییەكانی رۆڵی سەرەكیان لەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی بەشدار ئەسەد بۆ رێگری شكستی بەشار ئەسەد هەبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment