توركيا داواى روونكردنەوە لە ئۆكراينا دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە (13/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، دواى ئەوەى ماڵپەرى وەزارەتى دەرەوەى ئۆكراينا هەڵمەتێكى دەستپێكردووە، داوا دەكات سزا بەسەر بانكەكانى توركيا و بزنسمانانى ئەو وڵاتە بسەپێندرێت، لەدواى ئەو هەڵەمەتە چەند سەرچاوەيەك بڵاويان كردەوە، “لە (11)ى ئەم مانگە توركيا نيگەرانى خۆى گەياندۆتە باڵيۆزى ئۆكراينا لە ئەنقەرە و داواى روونكردنەوەى لەو وڵاتە كردووە.”
ماڵپەڕەكە پێشنيازى كردوە سزا بەسەر بانكەكانى، (Ziraat Bank و Is Bank و"Credit Europe ) و چەندين بزنسمانى توركيا بسەپێندرێت.
سەرچاوەكان توركيا بە باڵيۆزى ئۆكرايناى راگەياندووە، "بەگوێرەى رەچاوكردنى هاوبەشى ستراتيژى نێوانمان و هاوئاهەنگى گشتگير، ناكرێت توركيا رێكخراوە توركيەكان و بزنسمانەكانمان رووبەڕووبەى هيچ سزايەك ببنەوە، بۆيە ئەو دۆسيە بە وردى چاودێرى دەكەين."
توركيا و ئۆكراينا چەندين رێككەوتنى ستراتيژيان هەيە، لەهەمان كاتدا توركيا پەيوەندى لەگەڵ رووسيا بەهێزە لە ماوەى رابردوو نێوەندگيرى نێوان هەردوو وڵاتى شەڕكەرى بۆ رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment