سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان 150 واژۆى په‌رله‌مانتارانى له‌باره‌ى بودجه‌ فه‌رامۆش كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارانى شیعه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق ناڕه‌زایى له‌ دواخستنى ده‌نگدان به‌ بودجه‌ى گشتى ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن 150 واژۆ كۆكرابووه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت كه‌چى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان فه‌رامۆش كراوه و كارنامه‌كه‌ گۆڕاوه‌‌.

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئادارى بڵاوكردووه‌، كه‌ له‌ شه‌ش بڕگه‌ پێكهاتووه‌ و یه‌كه‌م بڕگه‌یان ده‌نگدانه‌ به‌و شه‌ش ماده‌یه‌ى كه‌ له‌ یاساى دادگاى فیدڕاڵى ماوه‌ته‌وه‌.

وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق له‌ كارنامه‌كه‌ نییه‌  كه‌ پێشتر باسى لێوه‌كرا بوو. به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى سۆمه‌رییه‌ نیوز ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى عێراق دروست كردووه‌.

قوسه‌ى شه‌به‌كى په‌رله‌مانتار له‌ لێدوانێكى بۆ سۆمه‌رییه‌ نیوز ده‌ڵێ، "سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان  رۆژى دووشه‌مى دیارى كردبوو بۆئه‌وه‌ى بودجه‌ بخاته‌ كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى داواى 150 په‌رله‌مانتار، دواتر كاتێك كارنامه‌یه‌كى نوێ بێ بودجه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌وا رێزى نوێنه‌رانى گه‌لى نه‌گرتووه‌".

په‌رله‌مانتاران له‌ لێدوانه‌كانیان دواخستنى بودجه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه‌ هیچ پێشڤه‌چوونێكى  نوێ له دانوستانه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین