جارێكى تر كێشه‌كانى به‌رده‌م  تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى گشتى عێراق كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارانى عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن، وێراى ئه‌وه‌ى هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان و گۆڕینى نرخى دینار به‌رانبه‌ر بۆ دۆلار نییه‌، چه‌ندان كێشه‌ى تریش كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌ و كۆسپ بۆ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئادار په‌رله‌مانتارانى عێراق له‌ چه‌ند لێدوانێكى جیاواز ئاشكرایان كردووه‌، چه‌ند كێشه‌یه‌كى تر له‌به‌رده‌م بودجه‌ قووت بووه‌ته‌وه‌ و وا ده‌كات تێپه‌ڕاندنى ئه‌سته‌م بێت.

محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "جگه‌ له‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان و نرخى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار، كێشه‌ى وه‌ك پڕۆژه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان و قه‌رزى ده‌ره‌كى له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌  ده‌ركه‌وتووه‌".

عه‌بدوڵا سروت په‌رله‌مانتارى عێراقیون له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى "به‌غداد توده‌ى" باسى له‌ هه‌مان خاڵ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینى كردووه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا  كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و سبه‌ى سێشه‌م ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ بدرێت.

په‌رله‌مانتاران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین