به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌.. هه‌رێمى كوردستان نه‌وته‌كه‌ى گرانتر ده‌فرۆشێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌ به‌غدا كراوه‌ عێراق به‌ فه‌رمى دان به‌ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێت و هه‌رێمیش نه‌وته‌كه‌ گرانتر ده‌فرۆشێت.

ئەگەر پێشتر هەرێم بەرملێک نەوتی بە 10 بۆ 12 دۆلار کەمتر فرۆشتبێت، ئێستا بۆ 6 دۆلار کەمتر دەبێتەوە


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى ئادار، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌ ماڵپه‌ڕى "رووداو"ى راگه‌یاندووه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى بۆ بودجه‌ى گشتى 2021 كراوه‌، عێراق به‌ فه‌رمى دانده‌نێت به‌ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌، سه‌فار ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ش بابه‌تێكى گرنگه‌".
 

هه‌ر له‌ هه‌مان لێدوان ئه‌حمه‌د سه‌فار باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌ترسیى له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، ئه‌حمه‌د سه‌فار ده‌ڵێ، "ئەگەر پێشتر هەرێمی کوردستان بەرملێک نەوتی بە 10 بۆ 12 دۆلار کەمتر فرۆشتبێت، ئێستا بۆ 6 دۆلار کەمتر دەبێتەوە"

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ به‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بدات، هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 10ى به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى كه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕى "شه‌فه‌ق نیوز" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ لیژنه‌ى دارایى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام دایه‌ و هیچ كاتژمێرێكیش بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌كه‌ى تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان به‌ بودجه‌ دیار نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین