شاندێكى باڵاى ئه‌منى عێراق سه‌ردانى شنگال ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندێكى باڵاى ئه‌منى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى سه‌ردانى شنگال ده‌كات و تا ئێستا به‌ فه‌رمى هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان نه‌داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئادار، شاندێكى باڵاى ئه‌منى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى و سوپاسالارى عێراق و بریكارى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى و جێگرى سه‌رۆكى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى و چه‌ندان به‌رپرسى ترى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا سه‌ردانى شنگالیان كرد.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز هه‌وڵى سه‌ردانكردنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گرژییه‌كى زۆر له‌نێوان توركیا و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دروست بووه‌، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئۆپراسیۆنێك بۆ شنگال ده‌كات و حه‌شدیش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌.

پێشتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى رێككه‌وتنێكیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال كردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم گله‌یى له‌ به‌ڕێوه‌چوونى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین