جارێكى تر دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى خۆى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ بۆ جارى سێیه‌م دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق نه‌یتوانى بڕیارى خۆى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بدات، كه‌ له‌لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ داواى لێكرابوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى ئه‌یلوول 2022 دادگاى فیدڕاڵى بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێك كۆبووه‌وه‌، كه‌ یه‌كێكیان دۆسیه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بوو كه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ داواى لێكرا بوو، بڕیارى له‌سه‌ر بدات.

بۆ جارى یه‌كه‌م بڕیار بوو له‌ مانگى داهاتوو، دادگاى فیدڕاڵى دۆسیه‌كه‌ یه‌كلایى بكاته‌وه‌، به‌ڵام بۆ 30 مانگى ئاب دوایخست، جارێكى تریش به‌ هۆى گرژییه‌كانى به‌غدا دواخرا، ئه‌مڕۆیش وه‌ك جاره‌كانى تر بۆ چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو دۆسیه‌كه‌ دواخرا.

به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌، ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات، ره‌وتى سه‌در به‌ فه‌رمى داواى له‌ دادگاى فیدڕاڵى كردووه‌، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بدات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین