سه‌در داواى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به‌ وه‌زیرى سه‌در له‌ تویتێكدا داوا له‌ لایه‌نگرانى سه‌در ده‌كات، سبه‌ى له‌ ته‌واوى شاره‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/ ئاب/ 2022 ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ به‌ وه‌زیرى موقته‌دا سه‌در ده‌ناسرێت له‌ تویتێكدا داواى له‌ ته‌واوى لایه‌نگرانى سه‌در و خۆپیشانده‌ران كردووه‌، سبه‌ى هه‌ینى له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن و جیا له‌مه‌یش فۆرمى یاسایى پڕبكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى تێیدا داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بكه‌ن.

ئه‌م داوایه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى سه‌در له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش بڕیارى داوه‌، سبه‌ى كاتژمێر پێنجى ئێواره‌ له‌ به‌غدا خۆپیشاندان بكرێت.

دوێنێ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرد، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، داواى له‌ سه‌رۆك كۆمار كرد واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ دیارى بكات. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین