سه‌در داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كات په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێكدا داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتى باڵاى دادوه‌رى ده‌كات، په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و داوایش له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ دیارى بكات.

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/ ئاب/2022 له‌ تویتێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ خودى په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییش ده‌توانێ ئه‌و كاره‌ بكات. 

موقته‌دا سه‌در روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له‌ زۆربه‌ى پرۆسه‌كان شكستى هێناوه‌، بۆیه‌ وا باشتره‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوودا بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بدات. داوایش له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ دیارى بكات، كه‌ دواتر ئه‌وان له‌ ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ مه‌رجه‌كانى دیارى ده‌كه‌ن.

سه‌در له‌كۆتایى تویته‌كه‌ى داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات وێراى به‌رده‌وامبوونى خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌وان ده‌بێت به‌ ئه‌ركێكى تر هه‌ڵبستن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ دادگاكان به‌ شێوازێكى یاسایى سكاڵا تۆمار بكه‌ن.

دوو هه‌فته‌یه‌ لایه‌نگرانى سه‌در له‌ په‌رله‌مان و به‌رده‌م په‌رله‌مان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، سه‌دریش له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو داواى كرد، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین