په‌روين بوڵدان لەسەر كۆمه‌ڵكوژى رۆبۆكسی وەڵامى كەمال كلیچدار ئۆغلۆ دەداتەوە
نوچەنێت:
له‌م هه‌فته‌يه‌دا كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په سه‌ردانى خانه‌واده‌ى قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژى رۆبۆكسی كرد و لە پەیامێكدا داواى ماڵئاواى كرد بوو، هه‌روه‌ها گوتبووى، "ده‌توانين چاك ببينه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگارى ئازاره‌كانمان ببينه‌وه، ته‌نيا ده‌توانين چاره‌سه‌رى برينه‌كانمان به‌م جۆره بكه‌ين، بەڵام ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا نه‌مانه‌وێت له رابردوو بژين و بمانه‌وێت سه‌يرى داهاتوومان بكه‌ين، ئه‌وه‌ش مه‌رجه بۆ ساڕێژكردنی برینەكانی ئەم وڵاتە، من به‌ڵێنم داوه ئه‌م وڵاته رووناك بكەمەوە، بۆ ماڵئاوابوون دووباره ده‌گه‌رێمه‌وه."
یەكەمجار نییە كليچدار ئۆغڵو باسى ماڵئاوايى ده‌كات، پێشتريش هاوشێوه‌ى ئه‌م قسانه له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لى جياواز لێدوانى داوه.
لەدوای ئەو قسانەی سەرۆكی جەهەپە، هەدەپە لە ئیستەنبۆڵ گرتبوونەوەیەكی بە ناونیشانی، "چاره‌سه‌ر لاى ئێمه‌يه به شه‌ڕ قۆستنەوە ده‌ڵێين: نه‌خێر." لە وتەیەكدا لەبەردەم لایەنگرانی هەدەپە په‌روين بوڵدان گوتى، "توركيا پێويستى به ئاشتيیه‌كى به‌رێزانه هه‌يه."
بوڵدان لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "پارته سياسيه‌كان هه‌ر كاتێك هه‌ڵبژاردن نزيك ده‌بێته‌وه ئه‌وان ئه‌وكات كورديان بير دێته‌وه، هەندێ پارتى سياسى و ئه‌م كه‌سانه پێويسته شه‌رم له خۆيان بكه‌نه‌وه، كورد مرۆڤێك نيیە تەنیا لەكاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بيريان بێته‌وه، ده‌مه‌وێت به‌م كه‌سانه بڵێم، كه ده‌يانه‌وێت ناوى كورد به (ماڵئاوايى) بهێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌مه‌وێت بڵێم كورده‌كان تاوه‌كو رێز و شايستەی خۆی پێ نەدرێت، مافى خۆى به‌هيچ كه‌سێك نادات. "
بوڵدان باسى له ڕۆيشتى ده‌سه‌ڵات كرد لە تورکیا و گوتى" ئه‌م كه‌سانه‌ى ئه‌م وڵاته به‌رێوه‌ده‌به‌ن با باش بزانن، ئه‌وانه‌ى ده‌رۆن و ئه‌وانه‌ى دێشن له ده‌سه‌ڵات ئه‌م قسانه‌ى ئێمه ده‌يكه‌ين ئه‌وان بۆ ئه‌م وڵاته ده‌يڵێنه‌وه، له ئاشتى و له دادپه‌روه‌رى و ديموكراسى و مافى مرۆڤايه‌نى با يه‌ك بين، با پێكه‌وه شه‌ڕ بكه‌ين و ده‌ست به‌ده‌ست و شان به شان بده‌ينه‌بەر يه‌ك ئه‌ركه، ئه‌وە جێبه‌جێبكه‌ين كە ده‌ميرتاش و يوكسه‌كداغ و كشاناك و بالوكن به ئازادى خۆيان ده‌گه‌ن، شه‌رى ئێمه له‌سه‌ر دادپه‌روه‌رييه وه دادپه‌روه‌ريه‌كى ئاشتى."
بوڵدان ره‌خنه‌يى له سياسه‌تى ئابووریی وڵاتەكەی گرتوو و دەڵێت، "ئه‌م ميلله‌ته خه‌بات دژى هه‌ژاريى ده‌كه‌ن، ئه‌وان بۆ ده‌سه‌ڵاتى خۆيان ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ميلله‌ته چۆن ده‌ژيت، چونكە ئه‌وان باش ده‌زانن چ له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌وان داهاتووى گه‌نجه‌كان و داهاتووى ئافره‌تان و خانه‌نشينان و كاسبكاران و هيواى ئه‌وان ده‌دزنن، ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په پشتگيرى له گه‌نجان و ئافره‌تان و كاسبكارانى ئەم وڵاتە ده‌كه‌ين، با ئه‌وان ئه‌مانه نه‌دزن ئێمه رێگه ناده‌ين، ته‌نيا ئه‌و شتانه نادزن، بەڵکو يه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى و ياساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، هه‌روه‌ها له ميدياكانیش ڕاستييه‌كان ده‌دزن. "
دوای قسەكانی پەروین بوڵدان، هەر یەک لە جه‌نگيز چيچه‌ك هاوسه‌رۆكى وته‌بێژى هەدەپە و ئيلكنور بيرۆڵ و فه‌رهاد ئێنجو هاوسه‌رۆكى پارێزگاى ئيسته‌نبۆڵ هه‌ده‌په له گردبوونه‌وه‌یە قسه‌يان كرد.
هەدەپە پارتێكی كوردییە لە توركیا خەبابەتی مەدەنی دەكات، تا ئێستا چەندین ئەندامی باڵایان بۆ تۆمەتی جۆراوجۆر لە زیندانەكانی توركیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment