سەلاحەدین دەمیرتاش: دەم پارتی پشتیوانی لە کەس ناکات تورکیە

نوچه‌ نێت

دوای ئەوەی دەم پارتی بڕیارى دا لە ئەستەمبۆڵ کاندید دیاری بکات، دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لەگەڵ سرریک ساکیک ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی کۆبوونەوەو لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دەم پارتی پشتیوانی لە کەس ناکات."

ئەمرۆ دووشەممە (پێنجی شوبات/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، سریک ساکیک، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کردوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ناوخۆی تورکیايان هەڵسەنگاند، دەمیرتاش لە پەیامێکیدا دەڵێت، "پێویستە دەم پارتی زۆر بەباشی خۆی بۆ ئەم هەڵبژاردنەئامادەبکات، هەروەها پێویستە قەرەبووی زیانەکانی هەڵبژاردنی ڕابردوو بکەینەوە، چونکە دەم پارتی ئەمجارە پشتیوانی کەس ناکا." 

ساکیک لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەمیرتاش رایگەیاند، دەبێت دەم پارتی لە شارە گەورەکان کاندیدی خۆی هەبێت، من پێموایە لە هەردوو هەڵبژاردن دەنگمان بە ئەندامانی جەهەپە دا، بەڵام بەرامبەر بەو هێرشە دیموکراسیانەی لەدژی ئێمە ئەنجامیان دەدا هەڵوێستیان زۆر لاوازیان بوو.

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە بەهۆی ئەوەی کاندیدی خۆمان دیاریدەکەین لە ئەستەمبۆڵ رەخنەی زۆریان لێگرتووین بەبیانووی ئەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ دەدۆرێت.

ساکیک لەبەشێکی دیکەی قسەکانی جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئێمە ئێستا دەڵێین بەکاندیدی خۆمان بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەین، ئەوانیش دەڵێن ئیمامئۆغڵو دەدۆرێت، ئەمە کێشەی ئێمە نییە، ئەوەی گرینکە زیان و دەستکەوتی هیچ لایەنێک نییە بەڵکو گرینگی پێدانی زیاتری سیاسەتی دیموکراسییە، 

هەروەها رەخنەی لە جەهەپە گرتوو گوتی، کورد دەنگی بە جەهەپە دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا  بەڵام هیچ مافێکی بە کورد نەدا لەناو شارەوانییەکان بە پێچەوانەوە شارەوانییەکان ببووە گۆرەپان بۆ ئی پارت و مەهەپە.

لە هەڵبژاردنى رابردوو بۆ شارەوانییەکان و سەرۆکایەتى تورکیا کورد لە ئەنقەرە و ئیستەنبۆڵ دەنگى بە کاندیدى جەهەپە دا، بەڵام لە هەڵبژاردنى مانگى داهاتوو بە سەربەخۆ بەشدارى بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین