راپۆرتێكى به‌ریتانى : پێكدادان له‌نێوان شیعه‌كان روونادات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى به‌ دوورى ده‌زانێ ململانێى لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌ به‌ریه‌ككه‌وتن بگات و هه‌روه‌ها پێشبینى ئه‌وه‌یش ناكات، به‌ هۆى ئه‌و گرژییانه‌وه‌ گۆڕانكاريى گه‌وره‌ رووبدات.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ دووى ئاب/ 2022 ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى به‌ریتانى له‌ راپۆرتێكدا به‌ دوورى ده‌زانێ، ئه‌و گرژییه‌ى ئێران له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه‌، به‌ شه‌ڕ و پێكدادان بگات. 

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ندان ساڵه‌ عێراقییه‌كان و به‌ تایبه‌تى دانیشتووانى به‌غدا به‌ ده‌ست تیرۆر و شه‌ڕه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ به‌شدارى ئه‌و ململانێیه‌ ناكه‌ن كه‌ له‌نێوان شیعه‌كان هه‌یه‌، دانيشتووان خۆیان ده‌توانن پارێزگاریى له‌ خۆیان بكه‌ن.

میدڵ ئیست ئاى ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ى ئێستا ببێته‌ هۆى پێكدادان، وڵاته‌كه‌ به‌پێى پێویست له‌ بیست ساڵى رابردوودا توندوتیژى به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌”.

راپۆرته‌كه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى عێراق رێژه‌ى به‌شداربوون زۆر كه‌م بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ ته‌واوى ده‌زانن له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌ فه‌رامۆشكراون و ئه‌و حزبانه‌یش چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌وان ناكه‌ن. له‌ به‌رانبه‌ردا راپۆرته‌كه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ ناكات، له‌و گرژییه‌ى ئێستا هه‌یه‌ گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ بێته‌ ئاراوه‌.

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گرژییه‌كى زۆر له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دروست بوو، سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق، هه‌ر دوو لا لایه‌نگرانیان رژانده‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆیه‌ پێیشبینى ده‌كرا، شه‌ڕى ناوخۆى شیعه‌كان دروست بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین