سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ڕزگارکردنى ڕفێنراوانى ئێزدى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەى جەژنى چلەى هاوینى ئێزدییەکان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "جەژنى هەموو خوشک و برایانى ئێزدیى پیرۆز دەکەم بە تایبەتى ئەوانەى هێشتا لە نێو کەمپى ئاوارەکاندان."

ئەمڕۆ سێشەممە (2/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا جەژنى چلەى هاوینى ئێزدییەکان پیرۆز دەکات وئاماژە بەوەش دەکات، "بنەماڵەى رفێنراوان دڵنیادەکەینەوە کە لە هەوڵەکانم بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی و ئاشکراکردنی چارەنووسی رفێنراوان بەردەوام دەبین."

 

دەقى پەیامى پیرۆبازیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ژنى (چلێ هاڤینێ) له‌ خوشك و برایانى ئیزدى پیرۆز ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

جه‌ژنا چلێ هاڤینێ ل هه‌مى خوشك و برایێن مه‌ یێن ئێزدى ل كوردستانێ و ل هه‌ر ده‌را دنیایێ بن، بتایبه‌تى ژى یێن كو هێشتا د كه‌مپاندا ئاوارنه‌ ب گه‌رمى پیرۆز دكه‌م. هیڤیدارم جه‌ژن، ئارامى و خێر و خۆشیێ دگه‌ل خۆ بینیت.

د هه‌مى جه‌ژن و بیرهاتناندا ئه‌م خوشك و برایێن خۆ یێن ئێزدى یێن كو بوونه‌ قوربانى ده‌ستێ تیرۆرێ، ببیر تینین، سه‌رێ خۆ لبه‌ر گیانێ وا دچه‌مینین، مالباتێن ڕه‌ڤاندییان پشتڕاست دكه‌ین كو هه‌رتم دێ له‌سه‌ر هه‌ولێن خۆ به‌رده‌وام بین ژبۆ ڤه‌دیتن و ڤه‌گه‌ڕان و ئه‌شكه‌ره‌كرنا چاره‌نڤیسێ ڕه‌ڤاندیان.

هیڤییا جه‌ژنه‌كا ته‌نا و ئارام بۆ هه‌مى ئێزدییان دخوازم، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ

2022/8/2

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین