سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن لە كۆشكی ئیلیزێ كۆدەبنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (12/نیسان/2025) کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەڕەنسا بڵاویكردەوە،رۆژی (14)ـی نیسانی (2025)، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكەی کۆشکی ئیلیزێ ، لە کۆبوونەوەکەدا ماکڕۆن و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی باس لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیریی ناوچەکە و هەماهەنگی هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن، هەروەها دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.
جێگەی ئاماژە پێدانە، دوایین سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پاریس بۆ بەشداریکردن بوو لە رێوڕەسمی کردنەوەی کەنیسەی نۆتردام، ئەمە یەکەمین سەردانی ئەمساڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانییە بۆ فەڕەنسا. لەوەتەی ماکرۆن لە (2017) بووەتە سەرۆککۆماری فەرەنسا، لانیکەم (7) جار لە پاریس، هەولێر و بەغدا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment