خۆپیشاندانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

خۆپیشاندانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد و له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگرییان لێ ده‌كرێت له‌گه‌ل لایه‌نگرانى سه‌در به‌ریه‌كتر بكه‌ون، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت نوورى مالیكى له‌ كێبڕكێى خۆپیشانان گره‌و به‌ هۆزه‌كانى شیعه‌ بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌كى ئابى 2022 خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ به‌غدا له‌ نزیك ناوچه‌ى سه‌وز ده‌ستیپێكرد. له‌و وێنانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت خۆپیشانده‌ران ژماره‌یان به‌ سه‌دان كه‌س ده‌بێت و به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى نوورى مالیكى كه‌ ده‌گوترێت ئه‌و سه‌رپه‌رشتیار و خوازیارى خۆپیشاندانه‌كه‌یه‌ گره‌وى سه‌ره‌كى به‌ هۆزه‌كانى شیعه‌ بكات و بۆ ئه‌مه‌یش كه‌ناڵه‌كه‌ى “ئافاق” كه‌وتووه‌ته‌ خۆ په‌یامى هۆزه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ گوایه‌ ده‌یانه‌وێ "پاڵپشتى شه‌رعیه‌ت" بن.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌رانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یانه‌وێ له‌ پردى موعه‌له‌ق نزیك ببنه‌وه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌و پرده‌یش ئه‌وان به‌ ناوچه‌ى سه‌وز ده‌گه‌ینێ، به‌ڵام له‌ شه‌وى رابردووه‌وه‌ پرده‌كه‌ هێزى لێ دانراوه‌ و به‌ دیوارى كۆنكريتیش گیراوه‌. 

رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر په‌رله‌مانى عێراق و ئێستایش له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌، شه‌وى رابردوویش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داواى خۆپیشاندانێكى كرد به‌ ناوى "پاڵپشتى شه‌رعیه‌ت" له‌م كاته‌یشدا ره‌وتى سه‌در داواى كردووه‌، له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق جگه‌ له‌ نه‌جه‌ف خۆپیشاندان بكرێت.

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى رابردووه‌وه‌ كه‌ رۆژى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بوو، لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ دابه‌شبوون، به‌ره‌یه‌ك ره‌وتى سه‌دره‌، به‌ره‌كه‌ى تریش ته‌واوى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ن كه‌ به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ناسرێت،  خاڵى ناكۆكییش له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراقه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین