چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ دیاركردنى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان شكستى هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كاتێكدا ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ توانى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق دیارى كرد، نه‌یتوانى كه‌سێك بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دیارى بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/ته‌مووز/ 2022 چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كۆبووه‌وه‌ و له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌ك كاندید دیارى كردووه‌، بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.

میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ نیاز بوو پۆستێكى تریش یه‌كلایى بكاته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، ئه‌ویش پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بوو.

له‌ نۆى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ په‌رله‌مانى عێراق ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆى هه‌ڵبژارد، كه‌ حاكم زاملى له‌ ره‌وتى سه‌در بووه‌ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو زاملى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى ترى سه‌در ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین