محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید كرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌ك كاندیدى به‌ره‌كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق كاندید كرا.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/ ته‌مووز/ 2022 له‌ ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كراوه‌ بۆ دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.

سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كردووه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌ك كاندید دیارى كراوه‌ و ته‌واوى ئه‌ندامانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌نگیان پێداوه‌.

محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ ساڵى 1970 له‌ دایكبووه‌ و ماسته‌رى له‌ كشتوكاڵ هه‌یه‌. ئێستا په‌رله‌مانتاره‌ و پێشتر چه‌ندان پۆستى حكومى هه‌بووه‌، ماوه‌یه‌ك وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌، وه‌زیرى پیشه‌سازى و وه‌زیرى بازرگانى بوو به‌ وه‌كاله‌ت، ماوه‌یه‌كیش وه‌زیرى مافى مرۆڤ بووه‌. ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بوو به‌ڵام به‌ هۆى ناكۆكییه‌كانى له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین