وەزارەتى پێشمەرگە بۆ حەشدى شەعبى: ئەم کارەتان جێگەى قبووڵ نییە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لەسەر هەڵکوتانە سەر پێشمەرگەیەکى لیواى نۆى پیادە، لەلایەن هێزێکى حەشدى شەعبى ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، "کە ئەم کردەوەیە جێگای قبوڵ کردن نییە."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (23/تەممووز/2022) وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیان کوتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم) (پێشمەرگەی لیوای ٩ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتیان بەو پێشمەرگەیە کردووە."

وەزارەتى پێشمەرگە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا جەختى لەوە دەکاتەوە، "کە ئەم کردەوەیە جێگای قبوڵ کردن نیە، داوا لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دەکەین، کە دەست بەجێ، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێک بهێنن و تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە." 

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان:

ئەمڕۆ 23ی تەمووزی 2022، لە روداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیان کوتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم)  پێشمەرگەی لیوای ٩ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتیان بەو پێشمەرگەیە کردووە و کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجام داوە.

ئێمە رایدەگەیەنین: کە ئەم کردەوەیە جێگای قبوڵ کردن نیە، داوا لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دەکەین، کە دەست بەجێ، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێک بهێنن و تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، بۆئەوەی هیچ کەس و لایەنێکی تر هەوڵ نەدات ئەم جۆرە کردەوە ناشیرنانە دووبارە بکاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە

23ی تەمووزی 20022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین