هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەبارەى خاڵەکانى چیاى قەرەچووخ ڕێککەوتن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سوپا سالارى عێراق لەبارەى خاڵە نوێیەکانى چیاى قەرەچووغ دەخاتەڕوو و دەڵێت، لەگەڵ سوپاسى عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ڕۆژى پێنجشەممە (دووى تشرینى دووەم/2023) سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە (گوێڕ– مەخموور) لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "بەمەبەستی چارەسەریی ئەو شوێنانەی چیای قەرەچووغ لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دا، ئەمڕۆ بە یاوەری سوپاسالاری پێشمەرگە، فەریق روکن عیسا عوزێر و چەند فەرماندەیەکی تری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی سوپای عێراق کە لە سوپاسالاری عێراق، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ئەنجام دا و بەشێوەی مەیدانی ئەو شوێنانەمان بەسەرکردنەوە."

هاوكات سیروان بارزانى دەشڵێت، "هەر دوو لا گەیشتینە ڕێکەوتنێکی گونجاو بۆ چارەسەر کردن و دیاری کردنی خاڵە نوێیەکان لە چیای قەرەچووخ و جەختیش لە هەماهەنگی بەردەوام کرا."

ڕۆژى (22-10-2023) لەسەر چیاى قەرەچووغ گرژى و شەڕ لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دروستبوو، دواتر بە بڕیارى محەمەد شیاع سوودانى، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە دروستکرا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین