سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى بەرگریی ئەمەریکا ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە لەبارەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.

بەپێی ڕاگەیێندراوە ھاوبەشەکەی  وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، دوێنێ دووشەممە "بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستانی عێراق، (29)ی کانوونی دووەمی (2024)، کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاریان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر ئەنجام دا."

 

دەقی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا:

بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستانی عێراق، (29)ی کانوونی دووەمی 2024، کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاریان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر ئەنجام دا.

کۆبوونەوەکە بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەو پێشکەوتنە بوو کە لە پرۆسەی چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەدا بەدیھاتووە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگەدا و ئەیلوولی 2022 نوێ کراوەتەوە.

کۆمیتەکە ئەو پێشکەوتنانەی خستە ڕوو کە بۆ چاکسازیی لە ھێزی پێشمەرگەدا بەدەستھاتوون، ھەروەھا لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داھاتوو ڕێککەوتن وەک بەشێک لە پابەندیی ھاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا و بنیاتنانی ھێزێکی پیشەیی و بەتوانا بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش.

وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکھاتەی دارایی و ھێزەکاندا بەدەستھێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامیی ھەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە لە 2022دا ھاتووە. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاڵپشتی لە گەلی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەھێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین