بەریتانیا پشتگیریی لە چاکسازیی و ڕێکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق، جەخت لەوە دەکاتەوە كە "هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك نابێتە بەشێك لە كێشەكان، بەڵكوو دەبێتە هاوبەشی چارەسەر و لە پشتگیری بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات، بەردەوام دەبێت."

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (28)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازى لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى كوردستان دا هاتووە، لە دیدارەکەدا "برەودان بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان، هەڕەشەكانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەی داعش، گرنگیی پتەوكردنی میكانیزمی هاریكاریی هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، تاوتوێ كران."

هەروەها دەشڵێت، "هەردوولا هاوڕا بوون كە پێویستە لایەنە عیراقییەكان بگەنە ڕێككەوتن و حكوومەتێكی عیراقی دابمەزرێت كە بتوانێت سەقامگیریی سیاسی بپارێزێت و داواكاریی هاووڵاتیان لە ئارامی و سەقامگیری و ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاری، ڕەچاو بكات."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم روونیشیکردۆتەوە، "هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەگە و ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە" جەختى لێکرایەوە، بەتایبەت بەردەوامیی بەردواداچوون و پشتگیریی بەریتانیا بۆ پرۆسەى چاکسازیییەکان لە وەزارەتى پێشمەرگە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین