سێ لیوا لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت سێ لیوا لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران."

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆى/ئاب/2023) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 3 لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران، کە بریتیین لە (لیوای 26، لیوای 28، لیوای 30)."

هەروەها لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێمدا هاتووە، "لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی 8ـی8ـی 2023، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

ئەم بڕیارەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە، ماوەى چەند ساڵێکە بەپێى بەرنامەیەکى هاوبەشى وەزارەتى پێشمەرگە و هاوپەیمانان کار بۆ یەکسختنەوەى سەرجەم هێزەکانى پێشمەرگە دەکرێت بۆ سەر وەزارەتى پێشمەرگە .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین