سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان: كێشه‌ى ‏جددى له‌به‌رده‌م یەکخستنەوەى پێشمەرگەدا هه‌یە و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى ‏هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا کۆبووەوە، لەبارەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە، سەرۆک نێچیرڤا بارزانى پابەندى هەرێمى کوردستان بۆ سەرخستنى پڕۆسەکە دووپات کردەوە.

ڕۆژى پێنجشەممە (21/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى ‏هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد و هەردوولا "دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى ‏داعش له‌ عێراق و سووریا، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دوایین ‏هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى "تاوتوێ ‏كرد.‏

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتیى هاوپه‌یمان لە کۆبوونەوەکەدا، جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌م له‌ عێراق و هه‌م له‌ سووریاش، ده‌بێ ‏هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه‌ هێشتا ‏هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌. هه‌ر ‏له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ستى داعش ڕزگار ده‌كرێن، یان ‏كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شیاندنیان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌، هه‌روه‌ها ‏تیشكیان خسته‌ سەر چۆنیه‌تیى ڕێگریكردن له‌ توندڕه‌وى.‏"

سەبارەت چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە، هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ "له‌ پرۆسه‌ى ‏چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا وێڕاى هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ى ‏جددى له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك ‏نێچیرڤان بارزانى، پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى به‌ به‌رده‌وامیى كاركردن بۆ ‏سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، دووپات كرده‌وه‌.‏"

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ‏دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان ئاماده‌ى بوو.‏

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین