مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەنەوە کوردستانی

نوچە نێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان .

ئەمڕۆ هەینی (11/نیسان/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندڕاوی حكومەتی هەرێم لە پەیوەندییەکەدا، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی."

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، "سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە."

هەروەك لە ڕاگەیێندراو ئاماژەی پێكراوە، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین