نێچیرڤان بارزانی: دەبێ پەکەکە وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بداتەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ (11/نیسان/2025) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان هەبوو."

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاویكردەوە ئاماژە بەوە دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا "جەختم لە گرنگیی کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەک رێگەیەک بەرەو سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام کردەوە."

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "دووپاتم کردەوە کە پێویستە سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگیرێت و دەبێت پەکەکەش بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان بداتەوە."

 ئەوەشی نووسیوە، "هەروەها باسی کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی سەرۆک ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی و گرنگییەکەی بۆ گفتوگۆ و ئاشتی کرد."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەیدا زیاتر ڕوونیدەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "باسی کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی سەرۆک ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی و گرنگییەکەیمان بۆ گفتوگۆ و ئاشتی کرد."

ئەمڕۆ هەینی (11-4-2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین