سائیروون: تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكى سیاسى بۆ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ نه‌كراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ریاز مه‌سعودى هاوپه‌یمانى سائیروون له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، هه‌ر چه‌نده‌ ده‌نگدان به‌ بودجه‌ خراوه‌ته‌ كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكى سیاسى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئادار، ریاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانى سائیروون كه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت، له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكى سیاسى له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى گشتى عێراق نه‌كراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆ دانیشتنى رۆژى دووشه‌مى داهاتوو خراوه‌ته‌ په‌رله‌مان و چۆن ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت، ریاز مه‌سعوودى ده‌ڵێ،  "كه‌ خراوه‌ته‌ كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ماناى تێپه‌ڕاندنى نییه‌"

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ناكرێت ئه‌و یاسایه‌ بێ رێككه‌وتنى سیاسى ته‌واوى لایه‌نه‌كان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

وه‌ك پێشتریش په‌رله‌مانتاران باسیان لێوه‌ كردووه‌، كێشه‌ى سه‌ره‌كى بودجه‌كه‌ یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستانه‌ و ماوه‌یه‌كى زۆریش هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دانوستاندنیان كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین