ئه‌گه‌ر بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت پشووه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گیرێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
له‌ماوه‌ى رابردوودا چاوه‌ڕوان ده‌كرا په‌رله‌مانى كوردستان دوو پرس تاوتوێ بكات یه‌كه‌میان مه‌سه‌له‌ى كێشه‌كانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بوو، كه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى كرد بوو حكومه‌ت روونكردنه‌وه بدات. بابه‌تى دووه‌میش بودجه بوو مه‌سه‌له‌ى پڕۆژه یاساى بودجه بوو كه بڕیار بوو له مانگى شوباتى رابردووه‌وه، ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام دواكه‌وتووه.
ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران دروست كردووه، چونكه به گوته‌ى ئه‌وان چه‌ند رۆژێكى تر په‌رله‌مان ده‌چێته پشووى هاوینه‌وه، تاوتوێكردنى ئه‌و بابه‌تانه دوا ده‌كه‌وێت. هه‌ر چه‌نده د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ى بۆ هه‌ڵگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى پشووه‌كه كردووه، به‌ڵام ئه‌مه ره‌خنه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌رله‌مانتار دروست كردووه.
سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت پێشبینى ده‌كات، له كاتى ره‌وانه‌كردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رى هه‌یه پشووه‌كه نه‌مێنێت، سه‌عید هه‌ركى له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "بە رای پەرلەمان باوه‌ڕناکەم پشووەکە نەمێنێت، بەڵام ئەگەرهاتوو پرۆژە یاسای بودجە بێتە پەرلەمانی کوردستان ئەوا پێموایە پشووەکە هەڵبگیرێت کاری پەرلەمان بەردەوام بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تی ده‌كاته‌وه وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى حكومه‌ت له‌سه‌ر مووچه "خۆدزینه‌وه" بێت، سه‌عید هه‌ركى گوتى، "بێگومان حکومەتیش سەرقاڵە ئەگه‌رنا خۆدزینەوە نییە، دەبێ ئێمەش کاتێك حکومەت بانگ دەکەین دەبێت، حکومەت وەڵامێکی باشی پێ بێت هەم بۆ پەرلەمان هەم بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان چاوەرێى ئەوە دەکات حکومەت بە دەستی بەتاڵ نێتە نێو پەرلەمان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment