ته‌قینه‌وه‌ له‌ جبه‌خانه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى رووده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ جبه‌خانه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌ قائیمى رۆژئاواى عێراق نزیك سنوورى سووریا روویداوه‌، تا ئێستا زیانه‌كانى نه‌زانراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/ ته‌مووزى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ جبه‌خانه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌ رۆژئاواى عێراق له‌ شارى قائیم ته‌قیوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیانه‌ گیانى و مادییه‌كانى نه‌زانراوه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌ "ناڕۆشن" وه‌سف كردووه‌ و باسى له‌وه‌یش كردووه‌، تا ئێستا هۆكاره‌كانى نه‌زانراوه‌، به‌ڵام دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ باره‌گا و جبه‌خانه‌كانى میلیشیاى حه‌شد له‌ناو خاكى عێراق و نزیك له‌ سنووره‌كانى سووریا بكرێنه‌ ئامانج.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان تا ئێستا زیاتر له‌ 10 جبه‌خانه‌ و كۆگاى چه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قیونه‌ته‌وه‌، له‌نێوان 2016 -2018 سێ جبه‌خانه‌ى حه‌شد ته‌قیونه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵى 2019 پێنج جبه‌خانه‌، له‌ 2020 و2021یش به‌ هه‌مان شێوه‌. هه‌ر چه‌نده‌ گومان ده‌كرێت ئیسرائیل له‌پشت هه‌ندێك له‌ هێرشه‌ نه‌ناسراوه‌كان بێت كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام له‌ ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكان هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمیش به‌ دوور نازانرێت. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین