ئەمەریكا پیلانی كودەتای دژ بە وڵاتی تر داڕشتووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چواشەممە (13/تەممووزی/2022) ماڵپەڕی (سكای نیوز) عەرەبی بڵاویكردەوە جۆن بۆڵتۆن ئاشكرای كردووە، "ئەمەریكا لەشت هەوڵی كودەتاكان بوو لە وڵاتی جیهان بوو، لە (2019) بە ئاشكرا بانگهێشتی خوان گوایدۆ، سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلامان كرد بۆ پاڵپشتیكردنی دژ بە نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ئەو وڵاتە، بە پاساوی ئەوەی هەڵبژاردنەكەی شەرعی نەبووە."
بۆڵتن ئاماژەی بەوەش كرد هاوكاری چەندین وڵاتی تری كردووە بۆ ئەوەی پیلان بۆ كودەتا دابنێن.
بۆڵتن لە بەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، "دوای دانیشتنی گوێگرتن لە كۆنگرێس سەبارەت بە هێرشەكەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی (2021) بۆ سەر كۆنگرێس، كۆنگرێسمانەكان دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشوویان ئەمەریكایان بە هەوڵدان یۆ توندوتیژی تۆمەتبار كرد، وەك كۆتا هەوڵی بۆ مانەوەی لە دەسەڵات، كە دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ساڵی (2020) لە دەستی دابوو، بەڵام ترامپ شایستەی ئەوە نەبوو بۆ جێبەجێكردنی كودەتایەك بە وردییەوە بەڕیووە ببات."
سەبارەت بە دەستی پشت ئەو هەواڵانەن بۆڵتن دەڵێت، "بە بۆچوونی من كەسێك هەبوو بەشداری لە دانانی ئەو پیلانە كردبووە، ئەو كەسەش لە ئەمەریكا نەبووە، بەڵكو شوێنێكی تر بوو، ئەوەش پێویستی بە كاركردنی زۆر هەبوو، بەڵام ئەوە بوو ترامپ ئەم كارەی نەكرد."
لە ماوەی رابردووش شارەزایانی سیاسی رەخنەیان لە ئەمەركیا گرتووە، كە دەستوەردەداتە كاروباری وڵاتانی تر، لە ساڵی (1953) ئەمەریكا بە هەبوونی دەست لە لادانی موسەدەق تۆمەتباركرا، لە كاتی كودەتا شكستخواردووەكەی توركیاش ئەمەریكا بە هەموو دەست لەو كودەتایە تۆمەتباركرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment