رۆژى دووشه‌مى داهاتوو ده‌نگ به‌ بودجه‌ى عێراق ده‌درێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌سعه‌د مورشیدى په‌رله‌مانتارى عێراقى له‌ لێدوانێكى رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق ده‌درێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بابه‌تى پشكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌سعه‌د مورشیدى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئادار لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه‌ و گوتوویه‌تى رۆژى دووشه‌مى داهاتوو بۆ بودجه‌ى گشتى عێراق یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

له‌ لێدوانه‌كه‌ى باسى ئه‌وه‌ى كردووه‌ ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارى دواكه‌وتنى بودجه‌كه‌ بووه‌ و كه‌چى باسى له‌ هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نه‌كردووه‌.

ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ بودجه‌كه‌ به‌ ته‌واوى ئاماده‌یه‌، له‌لاى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌ و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داوه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ به‌ بودجه‌ بدرێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات دواكه‌وتنى بودجه‌ له‌مه‌ زیاتر زیانێكى گه‌وره‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌گه‌ینێ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین