نرخى نه‌وت عێراق له شێوازێكى دانانى بودجه پاشگه‌ز ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌دا باسى له هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 كردووه و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى بودجه ناسه‌قامگیرى نرخى نه‌وته له بازاڕه‌كانى جیهاندا.
جه‌مار كوچه‌ر ده‌ڵێ، "دواى ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له بازاڕدا 98 دۆلار بوو ئێستا به 76 دۆلاره، پێشبینى ده‌كرا نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له بودجه به 75 دۆلار بخه‌ملێنرێت، كه‌چى ئه‌و 20 دۆلار دابه‌زینه، ته‌واوى هه‌ژماركردنه‌كه‌ى شێواندووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه عێراق بودجه‌یه‌كى زه‌به‌لاحى هه‌بێت، كه‌چى ئێستا ته‌نیا ده‌بێت بودجه‌یه‌كى ئاسایى هه‌بێت.
جه‌مال كۆچه‌ر باسى له چه‌ندان هۆكارى تر كردووه، له‌وانه ناكۆكى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوتى فیدڕاڵى، ناكۆكى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پشكى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى به‌ریانكه‌وتووه. هه‌موو ئه‌وانه هۆكارن بۆ دواكه‌وتنى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023. به هۆى ناكۆكى سیاسى و دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت عێراق له ساڵى 2022 بودجه‌ى گشتى نه‌بوو، له‌برى ئه‌مه یاساییه‌كى تر په‌سه‌ندكرا به ناوى "یاساى بارى له‌ناكاوى ئاسایشى خۆراك".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment