ورده‌كاریى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراقدا کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت دەڵێت، "بەشە بودجەی هەرێم بە نزیکەی ١٢ ترلیۆن دینار دەبێت، لە هەمان کاتیشدا هەرێم ده‌بێت له‌ داهاتى نه‌وت ئه‌وه‌نده‌ راده‌ست بكات كه‌ دیارى كراوه‌".

ئەمرۆ دووشەممە ١٩ی نیسان، لە لێدوانێکی تایبەت جەمال کۆچەر بۆ نوچەنێت گووتی، "بەشە بودجەی هەرێمى كوردستان بە نزیکەی ١٢ ترلیۆن دینار دەبێت، لە هەمان کاتیش هەرێم بەشی خۆی رادەست دەکات، بەڵام ئەوه‌یان دەستنیشان نەکراوە بەهۆی ئەوەی بەستراوە بە نرخی نەوت مانگانە حسابى دەکەن و لە بەشی هەرێم دەبڕن، رەنگە مانگانە ٢٠٠ تا ٢٥٠ ملیار بۆ هەرێم جیاوازی هه‌بێت".

هه‌ر له‌ لێدوانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له‌ عێراق، هه‌ندێك ورده‌كاریى ته‌رخانكردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى روون كرده‌وه‌ و گوتى، " ١١ ترلیۆن دینار بۆ خەرجی و وەبەرهێنان و٩٢٣ملیار و ٤٣٤ ملیۆن دیناریش وەکو خەرجیی حاکیمە دانراوە، بە کۆی گشتی بەشە بودجەی هەرێم پێکدێت لە سەرەوەی ١٢ ترلیۆن دیناره‌"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین